لە ئامەد گەل ڕاپەڕی: تاکە چارە بەرخۆدانە!

لە ئامەد هەزاران کەس دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتیان شەرمەزار کرد، لە چالاکییەکەدا پەیام درا "تاکە چارە بەرخۆدانە".

دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە

پاش دانانی قەیوم لە شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی هەزاران کەس لە ئامەد چالاکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. جەماوەر درووشمی "درووشمی هەموو جێگەیەک مێردین و ئێلح و خەلفەتییە، هەموو جێیەک بەرخۆدانە" و "بەرخۆدان ژیانە"یان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد.

پاش ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شێخ سەعید، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد عەباس شاهین ڕایگەیاند ئەم سیاسەتە ڕزیو و کودەتاچییە نەوەک تەنها لەسەر گەلی کورد لەسەر تەواوی گەلانی تورکیا دەسەپێنرێت، پێویستە دەستبەرداری ئەم سیاسەتە ببن و ڕێز لە ئیرادەی گەلی کورد بگرن. گوتی: "هەرگیز ئیرادەمان ڕادەستی قەیوم ناکەین. ڕژێمی قەیوم کودەتای سیاسییە".

وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی، خالیدە تورک ئۆغلو گوتی: "بێجگە لە بەرخۆدان هیچ چارەیەکمان نییە. بەرخۆدان دەکەین. ئەوانەی دەیانەوێت بە دانانی قەیوم گەلی کورد سەرکوت بکەن، با بزانن گەلی کورد هەرگیز چۆک دانادات، شارەوانییەکان هی گەلن و ئەم گەلە لە هەموو هەلومەرجێکدا ئیرادەی خۆی دەپارێزێت".