لە ئێلیح بەرخۆدان لە دژی سەپاندنی قەیوم بەردەوامە

بە دروشمی 'بژی بەرخۆدانی ئێلیح' چەندین کەس لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

دوو ڕۆژە ناڕەزایەتییەکان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئێلیح بەردەوامە. لە ڕێپێوانی جەماوەری گەلدا هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندر و چەندین پەڕلەمانتار و هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلیح گوڵستان سۆندوک بەشداربوون.

ڕێپێوانەکە لە گەڕەکی باغلاری شارەکەوە بە دروشمی 'بە بەرخۆدان سەردەکەوین' دەستپیكرد. لەگەڵ بەرفراوانبوونی ڕێپێوانەکەدا پۆلیس هەوڵی گەمارۆدانی ڕێپێوانەکە و دەستگیرکردنی گەنجێکی بەشداربووی دەدا و گەل ڕێگری لێکردن، بە وتنەوە دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' ڕێپێوانەکە بەردەوام بوو.

بەشداری پەڕلەمانتارانی جەهەپە

پەڕلەمانتارانی جەهەپە تورکان ئەلچی و سەزگین تانرکولو بۆ پشتگیردان بە ڕێپێوانەکە بەرەو بینای شارەوانی ڕۆشتن.

دواتر بەشداربووانی رێپێوانەکە بە گەشتنیان بۆ پێش بینای شارەوانی، ڕێپێوانەکەیان گۆڕی بۆ گردبوونەوە. بڕیارە لە پێش بینای شارەوانیدا ڕاگەیەنداروێک بخوێندرێتەوە.