لە عەین عیسا گەل بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد رژایە نێو گۆڕەپانەکان

لە عەین عیسا گەل بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژایە نێو گۆڕەپانەکان.

لە عەین عیسا بەسەدان کەس بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رژایە نێو گۆڕەپانەکان

بە سەکان کەس لە دانیشتوانی عەین عیسا و پەنابەرانی گرێ سپی بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد کە لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریاوە رێکخرابوو.

گەل لە چواڕیانی دیسیپلینی سەربازی دەستی بە خۆپیشاندان کرد و لەلای چواڕیانی شەهید جودی وەستان. لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'ئازادی رێبەر ئۆجالان کلیلی ئازادی گەلان و چارەسەری قەیرانی هەرێمەکەیە' و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرز کرایەوە.

لەسەر ناوی ناوەندی هەرێمی فوراتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا محەمەد مەحمود قسەی کرد و گۆشەگیری شەرمەزار کرد.

محەمەد مەحمود رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک لە هزری رێبەری گەلی کورد کە بۆ رزگاری گەلان و پراکتیزەکردنی ئەم هزرە دەترسێت و وتی، " ئێمە بە ئایدۆلۆژیا و هزری رێبەری ئینتەرناسیۆنالیست خۆیان پڕچەک دەکەین. ئێمە بە رۆحی بەرخۆدان گۆشەگیری دەشکێنین و پلانی دژایەتیکردنی گەلانی سوریا پووچەڵ دەکەینەوە."

خۆپیشاندان بە دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.

ف.ق