لە ئەنجامی شەڕی نێوان چەتەکاندا هاوڵاتیەکی بەتەمەن کوژرا

لە ناوچەی بلبلی عەفرین لەنێوان چەتەکانی فەیلەق ئەلشان و فرقە ئەلهەمزەدا شەڕ و پێکدادان روویدا. لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکی بەتەمەن کوژرا و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنیش کە ژن و کەسانەی بە تەمەنیان تێدایە بریندار بوون.

لە ناوچەی بلبلی عەفرین لەنێوان چەتەکانی فەیلەق ئەلشان و فرقە ئەلهەمزەدا شەڕ و پێکدادان روویدا. بەپێی زانیاریەکان، لە ئەنجامدا هاوڵاتیەکی بەتەمەن کوژرا و ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنیش کە ژن و کەسانەی بە تەمەنیان تێدایە بریندار بوون.

لە بلبل هەفتەیەکە لەنێوان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا ئاڵۆزی و پێکداددان هەیە. دەگۆترێت، هۆکارەکەشی دابەشکردنی ماڵ  و موڵی هاوڵاتیانی مەدەنیە کە دەستیان بەسەرداگیراوە.

سەرچاوەکان رایانگەیاند، پێکدادانەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنیدایە و هەموو جۆر چەکێک بەکاردەهێنرێت.

ف.ق