لە ئۆپەراسیۆنێکی قەسەدە لە دێرئەزۆر ٩چەتە دەستگیرکران
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری دێزئەزۆر ٩ ئەندامی چەتەکانی داعشیان دەستگیرکرد.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری دێزئەزۆر ٩ ئەندامی چەتەکانی داعشیان دەستگیرکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژەکانی ١٠ و ١١ی شوبات دا لە گوندەکانی هەرێمی باشووری دێرئەزۆر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەڕێوەچوو.
قەسەدە ئەوەی خستەڕوو کە هێزەکانیان لە ڕۆژی ١٠ی شوبات ٨تیرۆریست و لە ڕۆژی ١١ی شوباتدا یەک تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە ، لەئۆپەراسیۆنەکەدا برێک چەک و جبەخانەی سەربازی و ئامێری پێوەندی دەستیبەسەردا گیراوە.
ک-ش