لە ئیدلب زرێپۆشێکی سوپای تورک تەقێنرایەوە و ٢ سەربازی تیادا کوژرا
لە باکووری ئیدلب بۆمبێک بە کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر دا تەقینەوە. لەو تەقینەوەیەدا زرێپۆشێک تێکشکێنراوە و ٢ سەرباز کوژران و ٤ی تریش بریندار بوون.
لە باکووری ئیدلب بۆمبێک بە کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر دا تەقینەوە. لەو تەقینەوەیەدا زرێپۆشێک تێکشکێنراوە و ٢ سەرباز کوژران و ٤ی تریش بریندار بوون.
لە سەر رێگای کەفەرای و مارات میسرین لە باکووری ئیدلب بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەردا تەقییەوە.
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سوریا لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەکە بڵاوکردووەتەوە، لەو تەقینەوەیەدا زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکێنراوە و ٢ سەربازی تورک کوژراون و ٤ سەربازی تریش بریندار بوون.
ژ.ت