له حه‌سه‌كه 89 چه‌ته كه هه‌وڵیادان هه‌ڵبێن گیران
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قه‌سه‌ده) له حه‌سه‌كه 89 چه‌ته‌یان ده‌ستگیركرده‌وه، كه دوای هێرشه‌كه‌ی داعش هه‌وڵیاندا له گرتووخانه‌كه هه‌ڵبێن.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قه‌سه‌ده) له حه‌سه‌كه 89 چه‌ته‌یان ده‌ستگیركرده‌وه، كه دوای هێرشه‌كه‌ی داعش هه‌وڵیاندا له گرتووخانه‌كه هه‌ڵبێن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان وه‌رگیراون، 89 چه‌ته كه 20 ی كانونی دووه‌م هه‌وڵیاندا له حه‌سه‌كه هه‌ڵبێت، ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه.
دوای هێرشی چه‌ته‌كانی داعش له باكور و رۆژئاوای زیندانه‌كه شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه شانه‌كانی داعش له گه‌ڕه‌كی زهور و له باكوری زیندانی خوێران مه‌ده‌نیه‌كانیان وه‌ك قه‌ڵغانی زیندوو به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه، كه چه‌ته‌كانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌ده‌نیان كوشتووه كه له دژیان وه‌ستاونه‌ته‌وه.
قه‌سه‌ده جه‌ختی كردوه‌ته‌وه، كه بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ر مه‌ده‌نیه‌كان نه‌كه‌وێت زۆر به هه‌ستیاری و رویاییه‌وه ده‌جوڵێنه‌وه.
هـ . ب