هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كه ١٥ رۆژه ئۆپراسیۆنی ئه‌منی و مرۆیی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، راگه‌یه‌نراوێكی نوێی دا.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ رایگه‌یاند، كه دوێنێ شه‌و كاتژمێر ٠١:٠٠ هێزه‌كانی ئه‌وان و شه‌رشڤانانی یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده له به‌شی ٥ی كه‌مپی هۆل ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تیان سازكرد.
راگه‌یه‌نرا كه له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا له نێوان هێزه‌كانیان و چه‌ته‌كان كه هه‌وڵیاندا هه‌ڵبێن شه‌ڕ روویدا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرا، "له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا چه‌ته‌یه‌ك كه جلی ژنانی له‌به‌رخۆی كردبوو و هه‌وڵی هه‌ڵاتنی ده‌دا كوژرا و له هه‌مان كاتدا چوار چه‌ته‌ی داعش كه دوانیان ژن بوون ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كان دوو چه‌كی ئه‌ی كه‌ی -٤٧ و ره‌ختێكیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ له باره‌ی ئاماره‌ی رۆژی ١٥ هه‌مینی هه‌ڵمه‌تی مرۆیی و ئه‌منی ئه‌م زانیارییه‌یان راگه‌یاند:
"چه‌ته‌یه‌كی داعش كوژرا، ٨ چه‌ته‌ی داعش گیران، ٢ ره‌ختی ته‌قه‌مه‌نی، ٣ چه‌كی ئه‌ی كه‌ی ٤٧ و ١٠ مه‌خزه‌ن، چه‌كێكی ئارپی جی -٧ و رۆكێته‌كانی، ١٢ نارنجۆك، ٢٥ گولـله‌ی ده‌مانچه، مه‌خزه‌نێكی ده‌مانچه‌ی گڵۆك، ئامێری ده‌نگبڕی چه‌ك، كۆمپیوته‌ر، چه‌ند ته‌له‌فون و هێڵ كه له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه شاردرابوونه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا".
هـ . ب