لەیلا محەمەد هیوای گەڕانەوەی بۆ عەفرین لەدەست نەداوە

لەیلا محمەد ڕەشۆ کە هاوشانی شەڕڤانان لە ڕۆژی ٥٨هەمینی بەرخۆدانی سەردەمییدا لە عەفرین دەرچوون، جەختیکردەوە لەوەی ماوەی ٧ ساڵە لە بەرخۆداندان و بەدڵنیاییەوە دەگەڕێتەوە بۆ عەفرین.

لەیلا محمەد ڕەشۆ کە بە زۆرەملێ ناچار بە کۆچکردن لە عەفرین کرا، لە ژێر سایەی شەڕدا درێژە بە بەرخۆدان دەدات و بە هیواوە لە داهاتوو دەڕوانێت.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ٢٠ کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا هێرشی عەفرینینان کرد ٣٥٠ هەزار دانیشتوانی ڕەسەنی عەفرین لە جێگەیی خۆیان دەربەدەر بوون. ئەو کۆچبەرانە لە ٥ کامپی شەهبادا ژیان دەکەن، کە هەندێکیییان لە سات و کاتی ژیانی کۆچبەریدا گیانیان لەدەستداوە. لەیلا محەمەد ڕەشۆی تەمەن ٤٠ ساڵ یەکێکە لە کۆچبەرەکان داویی ٧ ساڵ ژیانکردن دوور لە عەفرین و لە کامپەکاندا هێشتا بە هیواوە لە چاوەڕوانی گەڕانەوەیە بۆ عەفرین. لەیلا دایکی شەهید مەحمود مستەفایە کە لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا شەهید بوو. لەیلا لە گوندەکانی ناوچەی شیێ و چەقەلەدا ژیانی کردووە.

لەیلا کە دایکی ٥ منداڵە ئاماژەی بەوەدا وێڕای هەموو زەحمەتییەکانی ژیانی کۆچبەری بەڵام بە هیواوە هەموو منداڵەکانی ناردووتە قوتابخانە و بە خۆشحاڵیەوە منداڵەکانی لە زمانی کوردیدا زۆر پێشکەوتوون. لەیلا باسی سەردەمی ژیانی خۆیان لە عەفرین کرد و وتی: " ژیانێکی خۆشمان لە عەفرین هەبوو،  ئێمە خەریکی ژیانی ئاژەڵداری و کشتوکاڵ بووین، ئاژەڵ و زەوی و زاری کشتووکاڵیمان هەبوو. هەروەها یارمەتی دراوسێکانمان دەدا و ژیانێکی بەکۆمەڵمان هەبوو. دۆخی داراییمان زۆر باش نەبوو، بەڵام دڵخۆش و ئارام بووین. ژیانێکی ئاسایی و سروشتی دەژییان لە عەفرین."

'شەڕڤانان پارێزەری ژیان و خاکمانە'

لەیلا محەمەد ڕەشۆ ئەوەی بیرهێناوەیە کە ماوەی ٥٨ ڕۆژ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرخۆداندابوون و ئاوا بەردەوام بوو لە قسەکانی: "ئازاری زۆرمان کێشا. لەو کاتەی هێرشەکە دەستپێکرد من لە ماڵەوە نەبووم و لەناو چالاکی خۆپاراستندا بووم. گوندی خەلیلی ناوچەی شیێ بوو بە ئامانج. خزم و دۆستەکانم لە ماڵەوە نەبوون. گەشتبوونە چەقەلە ژێر. لە دەرگای ماڵەوەمم دا، بەڵام کەس لێی نەکردمەوە. خۆیان شاردبووەوە. ئێمە ٧ کەس بووین. هەموومان پێکەوە لە جێگەکە بڵابووینەوە. وا دیاربوو منداڵەکانم ڕۆشتبوونە گوندی قەنتەرێی ناوچەی مابەتا. بۆیە لەگەڵ هاوڕێکانماندا شەڕڤانە بریندارەکانمان تیمار دەکرد و نان و خوردانمان بۆ ئامادە دەکردن، چوونکە شەڕڤانانیش هەر منداڵی ئێمەن و پارێزگاری لە خاک و ژیانی ئێمە دەکەن. لەگەڵ شەڕڤانەکاندا لە ناو گوندەکە بووین. چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر گەیشتنە گوندی ژێرین. شەڕڤانان پێیان گوتم کە گوندە بەجێ بهێڵم، بۆیە ڕۆشتمە ماڵەکەی خۆم و مامە نەخۆشەکەم لەگەڵ خۆم هەڵگرت و جێگەکەمان بەجێهێشت. لەگەڵ چەند هاوگوندیەکماندا ماڵ و ئاژەڵەکانمان لەبەر خۆماندا و گوندەکەمان بەجێهێشت. لە ڕێگادا چەندین کەس ژیانیان لەدەستدا، دایک هەبوو منداڵەکانی لێ ونببوو، من خۆم هیچ ئاگاییەکم لە هاوژین و منداڵەکانم نەبوو. ماوەی ٣٥ ڕۆژ لە گوندی قەنترە ماینەوە. دەمانویست بگەرێینەوە بۆ گوندەکەمان بەڵام چەتەکانی تێدابوو. لەو ماوەیەدا توشی چەندین ڕووداوی ناخۆش بووین."

'لە ڕۆژی ٥٨هەمیندا بەرەو شەهبا بەڕێکەوتیین'

لەیلا محمەد ڕەشۆ باسی لەوەکرد لەکاتی دەستپێکردنی هێرشەکانی سەر عەفرین لەگەڵ چەندینی دیکەدا لە کۆگایەکدا دەژییان و ئاوا بەردەوام بوو لە قسەکانی: "ڕۆژانێکی سەخت بوو. لەگەڵ ٣٠٠ کەسی دیکەدا لە کۆگایەکی بچوکدا جێگیربووین. دواتر لەو ٣٠٠ کەسە تەنها ئێمە و سێ بنەماڵە ماینەوە، دەمانگوت تا شەڕڤانان دەرنەچن ئێمەش جێگەکە جێناهێڵین. لەگەڵ شەڕڤاناندا ئاگاداری حاڵی یەکدی بووین، دواتر لە ڕۆژی ٥٨دا لە عەفرین دەرچووین و دوای سێ ڕۆژ لە ڕێکردنی سەخت و دژوار کەچەندین کەس لەو رێگەیەدا گیانانیان لەدەستدا دوجار گەشتینە شەهبا. دواتر لە کامپەکاندا جێگیربووین، ژیانی کۆچبەری و کامپ نشینی زۆر زەحمەتە بەتایبەت بۆ ژنان. ژن کە گرێدراوی خاکەکەیەتی و بەدەستەکانی خۆی ژیان ئاوەدان دەکاتەوە، مانەوە لە کۆچبەرییدا زۆر زەحمەتەبێ بۆی. ژیانی کامپ دژواری و تەنگوچەڵەمەی زۆری تێدایە، بەتایبەت لەوەرزی زستاندا، بەڵام چیمان لەدەست دێت جگە لە بەرخۆدان و بەردەوامیدان بە ژیان بە هیوایی گەڕانەوەمان بۆ خاکی خۆمان. ماوەی ٧ ساڵە لێرەین لە بەرخۆدانداین بە دڵنییانەوە دەگەرێینەوە بۆ عەفرین و چەتە پیسەکان وەدەردێنین."