محەمەد خەلیل نوری هاوڵاتی عەفرینی بۆ سێیەم جار بۆ فیدیە ڕفێنرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سێیەمین جار هاوڵاتیەکی عەفرینیان بە ناوی محەمەد خەلیل نورد ڕفاند و داوای فیدیە لە خانەوادەکەی دەکەنەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سێیەمین جار محەمەد خەلیل نوری ٣٧ ساڵیان ڕفاند و جارێکی دیکە داوای فیدیە بۆ ئازادکردنی دەکەن. ئەو هاوڵاتیە عەفرینیە کە لەلایەن چەتەکانی بەناو سەمەرقەندەوە ڕفێنراوە، خەڵکی گوندی کەفەرسەفەری ناوچەی جندرێسە.

محەمەد خەلیل نوری پێشتریش بە بیانۆی ئەوەی کە لە سەردەمی بەڕێوەبەری خۆسەردا ئەرکی پاراستنی خۆی ئەنجامداوە، دەستگیرکرابوون.

تاوەکو ئێستا چارەنوسی محەمەد خەلیل نەزانراوە.

ف.ق