فه‌رمانده‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی مرۆیی و ئه‌منی دڵبرین كۆبانێ له باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی كه‌مپی هۆله‌وه قسه‌ی كرد.
دڵبرین كۆبانێ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه تائێستا هه‌موو كه‌س مه‌ترسی كه‌مپه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ده‌یبینێت، به‌ڵام تائێستا كه‌س خۆی به به‌رپرسیار نه‌بینه‌وه و باسی له‌وه‌كرد كه له‌به‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك درنگ ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنه‌كه كردووه.
دڵبرین كۆبانێ به‌م جۆره دوا، "ساڵی رابردوو به فه‌رمانده‌یی شه‌هید ژیان تۆڵهه‌ڵدان قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆنی مرۆیی و ئه‌منی ده‌ستیپێكرابوو. ئامانجی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌م به‌هۆی شانه‌كانی داعشه‌وه بوو كه بڵاوببوونه‌وه و له ناوچه‌كه ده‌ستیان به نانه‌نه‌وه‌ی پشێوی كردبوو. له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا چه‌ندین ئه‌نجامی گرنگ به‌ده‌ست خران، شانه‌كانی ئه‌وان ئاشكرا كران، هه‌روه‌ها ویستیان دوای ئه‌وه‌ی له‌رووی سه‌ربازییه‌وه له باغۆز شكستیان هێنا جارێكی تر خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و كه‌مپی هۆل بۆخۆیان به‌كاربهێنن. بۆ ئه‌وه به پێویست زانرا كه هه‌ڵمه‌تێك ساز بكرێت و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش به فه‌رمانده‌یی شه‌هید ژیان تۆڵهه‌ڵدان ئه‌نجامدرا".
له‌به‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ئۆپراسیۆنه‌كه دواخرا‘
دڵبرین كۆبانێ باسی هۆكاری ئه‌نجامدانی قۆناغی دووه‌م و هۆكاری دواكه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كرد و وتی، "هۆكاری دره‌نگ كه‌وتنی ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌م له‌به‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه بوو. ماوه‌یه‌كی زۆره كه كه‌مپه‌كه خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و مه‌ترسی كه‌مپه‌كه گه‌وره‌تر بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ته‌نیا خۆیان رێكخستووه، به‌ڵكو چالاكی جیاجیا ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش پێویست بینرا كه هه‌ڵمه‌تی دووه‌م ئه‌نجام بدرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌و كه‌مپه ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه نییه، كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر هه‌موو شوێنێك. له كه‌مپه‌كه‌دا په‌روه‌رده‌ی بیری داعش به شێوه‌ی جۆرا و جۆر ده‌ستیپێكرابوو، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستییه‌كی به‌م جۆره بینرا كه ئه‌ركێكی مرۆیی جێبه‌جێ بكرێت. له‌به‌ر ه‌وه‌ی شۆڕشی رۆژئاوا شۆڕشێكی مرۆڤایه‌تیه هه‌ر بۆیه چ مه‌ترسیه‌ك هه‌ێت ئێمه خۆمان به به‌رپرسیار ده‌بینین".
مه‌ترسی له كامپی هۆل بۆ سه‌ر هه‌موو جیهانه
دڵبرین كۆبانێ له به‌رده‌وامی قسهكایدا باسی له ئه‌و ئه‌نجامانه كرد كه به ده‌ستخراون و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا هه‌ندێك كادری داعش كه چالاكیان ئه‌نجام ده‌دا و خه‌ڵكیان ده‌كوشت و سه‌رله‌نوێ شانه‌كانی خۆیان كۆده‌كرده‌وه، ده‌ستگیركران. هه‌روه‌ها هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ كامپی هۆل ئه‌وه بوو كه خێمه به‌تاڵه‌كان كۆبكرێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش بۆخۆی وه‌ك شوێنی په‌روه‌رده، ئه‌شكه‌نجه و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كانی بهكاریدههێنان و كردبوویانه دادگا و شوێنی لێپرسینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خێمه به‌تاڵانه له ناو كه‌مپه‌كه هه‌ڵده‌گیرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شكست به پلانه‌كانیان بهێنرێت. هه‌روه‌ها له ناو كه‌مپه‌كه تونێلی درێژ و حه‌شارگه‌ی ژێر زه‌وییان دروست كردبوو تیایدا جبه‌خانه‌یان ده‌شارده‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانكوشتن یاخود ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دان له‌و تونێلانه‌دا ده‌یانشاردنه‌وه. سێهه‌م شت كه زۆر مه‌ترسیه بۆ سه‌ر جیهان مناڵانن كه له ئێستاوه به بیری داعش گه‌وره ده‌كرێن. ئه‌مه چه‌ند ساڵه ئه‌و باره ته‌نیا له‌سه‌ر شانی رۆژئاوایه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو جیهان بزانن كه ئه‌و مه‌ترسیه له‌سه‌ر هه‌موو جیهان هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت هه‌موو كه‌س ئه‌ركی خۆی بۆ لاوازكردنی ئه‌و مه‌ترسیه جێبه‌جێ بكات. هه‌موو كه‌س چاودێری مه‌رتسی ئه‌و كه‌مپه ده‌كات و ده‌یبینێت، به‌ڵام تائێستا كه‌س خۆی به به‌رپرسیار دانه‌ناوه. ئه‌وه بار و ئه‌ركی هه‌مووانه، ده‌بێت هه‌موو كه‌س ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. جیا له‌وه ئه‌وه‌ی تائێستا داعش به‌هێزتر و زیاتر ده‌كات، ده‌وڵه‌تی توركه. له‌به‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌ر هه‌رێمه زیاتر بوون و ئۆپراسیۆنه‌كان دواكه‌وتوون. له‌به‌رئه‌وه‌ی شانه‌كانی داعش نه ته‌نیا له كه‌مپی هۆلدا خۆیان رێكخستووه، لهههرێمهكهش خۆیان رێكخستووه و زۆر جار چالاكیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و كارانه‌ی له ناو كه‌مپه‌كه‌دا ده‌كرێن هه‌موو به‌ڵگه‌مه‌ندن و بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نرێن، بۆ ئه‌وه‌ش جارێكی تر ده‌ڵێین، ده‌بێت هه‌موو كه‌س ئه‌ركی مرۆیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه ئه‌و مه‌ترسیه ته‌نیا بۆ رۆژئاوا نییه و بۆ هه‌موو كه‌سێكه. خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه داعش له وڵاتی خۆیان قه‌بوڵ ناكه‌ن، هه‌روه‌ها گه‌لیش به‌رامبه‌ر ئه‌وه خۆی به به‌رپرسیار ده‌بینێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌وه تێده‌كۆشێت. هه‌ر بۆیه ده‌بێت هه‌موو گه‌لانی جیهان وه‌ك گه‌لی رۆژئاوا خۆیان به به‌رپرسیار دابنێن".
یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ عه‌لی ئه‌ل حه‌سه‌نیش بباسی له‌وه‌كرد، كه دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترسی شانه‌كانی داعش گه‌وره بوو و ژماره‌كه‌یان گه‌یشته نزیكه‌ی ٤٤ كه‌س و ١٤یان ژن و دوو منداڵ بوون، هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌نجه‌ش ئه‌نجام ده‌درا و له‌به‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه رۆژانه ده‌یكرده سه‌ر هه‌رێمی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئۆپراسیۆنه‌كه دواكه‌وت.
عه‌لی حه‌سه‌ن له قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد، كه له كه‌مپی هۆل ٥٥ هه‌زار كه‌س هه‌یه، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ پاراستنی كه‌مپه‌كه زه‌حمه‌ت و ره‌نجی زۆریان كێشا و رایگه‌یاند، كه زۆر جاریش بانگه‌واز بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كراوه كه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كه‌مپه بدۆزنه‌وه و باری سه‌ر شانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ سوكتر بێت".
دانیشتووانی كه‌مپی هۆلیش باس لهوهدهكهن كه شانه نوستووه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه له ترس‌دا ده‌ژین، هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، كه ده‌بێت به‌رده‌وام ئۆپراسیۆنی به‌و جۆره بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ناو كه‌مپه‌كه ده‌سته‌به‌ر بێت.
سه‌ره‌تا نه‌جاح زێن محه‌مه‌د كه خهلچكی عێراق له باره‌ی ئۆپراسیۆن له كه‌مپه‌كه وتی، كه ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن باشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شانه نوستووه‌كان له ناویاندا نه‌مێنن و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رووداوه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه‌ش ده‌بینن، به‌ڵام له ترسی ئه‌و شانانه ناتوانن ده‌نگ هه‌ڵبڕن. نه‌جاح ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له كه‌مپه‌كه‌دا كوشتن ئه‌نجامده‌درێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌نگ هه‌ڵبڕن زیانیان پێده‌گات.
به‌هۆی ترسه‌وه ناتوانن بچنه ده‌ره‌وه
ئه‌یوب نه‌جم عه‌بدوڵا كه خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ری عێراقه وتی، له ناو كه‌مپه‌كه‌دا پارێزراو نین و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه ئه‌گه‌ر شانه نوستووه‌كان له كه‌مپه‌كه نه‌مێنن دۆخه‌كه باشتر ده‌بێت. عه‌بدوڵا روونیشیكرده‌وه كه هه‌ندێك جار له ئێواره‌وه به هۆی تر تا نیوه‌شه‌و به‌خه‌به‌ر ده‌بن.
حه‌یا حه‌سه‌ن كه ٤ ساڵه له عێراقه‌وه هاتووه‌ته كه‌مپی هۆل رایگه‌یاند، كه پێویستیان به ئاسایش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ناو كه‌مپه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی پارێزراو بژین.
سوهه‌یلا حومه‌ید عه‌بدوڵاش كه ٤ ساڵه له كه‌مپی هۆلدا ده‌ژی ئاشكرای كرد كه له‌و كه‌مپه‌دا له ترس‌دا ده‌ژین و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "له‌به‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی داعش له كه‌مپه‌كه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات ئێمه له ناو ترسداین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه كوشتن و سه‌ربڕین له كه‌مپه‌كه‌دا ده‌كرێت، كاتێك به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستین ئێمه باوه‌ڕ ناكه‌ین كه هێشتا له ژیانداین. كاتێك له ئێواره‌دا كه‌سێك له خێزانه‌كه نه‌خۆش بێت كه‌س له ترس‌دا ناتوانێت بێته ده‌ره‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ده‌ره‌وه‌ی خێمه بمانبینێت، بێ هۆكار ده‌مانكوژن، كه‌س ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه ده‌نگ هه‌ڵبڕێت. هه‌ربۆیه پێویسته كه ئاسایش له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا بچه‌سپێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ژیانی خۆمان به پارێزراوی درێژه پێبده‌یین".
هـ . ب