منداڵێکی ساوا لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو
منداڵێکی ساوایی تەمەن شەش مانگە دوای ئەوەی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی ئەل جەماسی گوندەواری عەین عیسادا بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.
منداڵێکی ساوایی تەمەن شەش مانگە دوای ئەوەی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی ئەل جەماسی گوندەواری عەین عیسادا بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.
دوێنێ ئێوارە سوپای تورکی داگیرکەر گوندی ئەل جەماسی گوندەواری ڕۆژهەڵاتی شاری عەین عیسای هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەسەختی بە چەکی قورس تۆپباران کرد.
لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا پێنج کەس بریندار بوون کە دووانیان منداڵ بوون و ناوەکانیان بەم شێوەیە؛ ئەریج خالید ئەل حسێن (٢٠)، ئاسیا حەمەد ئەل حەسەن (١٢) و ساوایەکی تەمەن شەش مانگ بە ناوی عەبدولرەحمان ئیسماعیل ئەل حەسەن بریندار بوون.
عەبدولڕەحمانی تەمەن شەش مانگە لە دوای چەند سەعات مانەوە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە، گو گورزێکی کوشندە بەر هەناوی کەوتبوو، گیانی لە دەستدا و بووە قوربانییەکی دیکەی هێرشە نامرۆڤاتی و دڕندەکانی سوپایی تورکی داگیرکەر.