ناسنامەی دوو شەهید ڕاگەیاندرا کە لە دێرەزۆر شەهید بوون
ئەنجومەنی سەربازی هەجین ڕایگەیاند هەردوو شەڕڤانیان محمەد خێر ساڵح و ئەحمەد مەحمود ئەلمەلا لە دێرەزۆر شەهید بوون.
ئەنجومەنی سەربازی هەجین ڕایگەیاند هەردوو شەڕڤانیان محمەد خێر ساڵح و ئەحمەد مەحمود ئەلمەلا لە دێرەزۆر شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندی ئەنجومەنی سەربازی هەجین بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی دوو شەهیدی شەرڤانیانی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە شەڕڤان کەوان (محمەد خێر ساڵح ئەلفەرێح) و شەڕڤان سنجار (ئەحمەد مەحمود ئەلمەلا) لە شەڕڤانە ژیر و بوێرەکانیان بوون. بە شداری چەندین چالاکی بوون لە دەرووبەری دێرەزۆر. هەروەها لە دژیی هێزەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی و گروپە چەتەییەکانی داعش بەرخۆدانی گەورەیان ئەنجامداوە و لە پێناو پاراستنی گەل و وڵاتدا گیانی خۆیان بەخت کرد.
ئەنجومەن سەرساغی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید و تەواویی بنەماڵەی شەهیدان کردووە و بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیی گیانی شەهیدانی لە دووژمن کردووەتەوە.
زانیارییەکان دەربارەیی ناسنامەی هەردوو شەهید بەم شێوەیە:
ناسناو: سنجار
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەلمەلا
ناوی دایک و باوك: نەجۆد- محمەد
کات و شوێنی شەهید بوون: ٩-١٢-٢٠٢٤/ دێرەزۆر
***
ناسناو: کەیوان
ناو و پاشناو: محمەد خێر ئەلفەرێح
ناوی دایک و باوک: فۆزا- سالم
کات و شوێنی شەهید بوون: ٩-١٢-٢٠٢٤/ دێرەزۆر