ناسنامەی سێ شەهیدەکەی رەقا راگەیەندرا

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی ٣ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ئاشکرا کرد، کە لە رەقا شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە ٣ ئەندامی هێزەکانیان کە ١٧ی کانونی یەکەم لە رەقا شەهیدبوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هەر سێ ئەنداممان کاتێک لە خاڵی پشکنینی ئەل جەمیعای هەرێمی ئەلکەسرات لە باشوری رەقا ئەرکەکانیان رادەپەڕاند، کرانە ئامانجی دەستڕێژی گولـلە. شەهید عەلی کە برینداربوو، دوای ٢ رۆژ شەهیدبوو. ئامانج لەو هێرشە نامەردانەیە تێکدانی سەقامگیری هەرێمەکەیە. بەڵام کردەوەی لەو جۆرە هێزەکانمان لە ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و ئارامی شارەکان دوورناخاتەوە.

سەرەخۆشی لە بنەمای شەهیدانی قارەمانمان دەکەین. جەخت دەکەینەوە کە خوێنیان بە فیرۆ ناچێت. بەرپرسیارانی ئەو هێرشە راپێچی بەردەم یاسا دەکەین. گەلەکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە بێ دوودڵی چی دەبێت با ببێت، ئێمە درێژە بە ئەرکی پیرۆزمان لە پێناو پاراستنی گەل و ئاسایشی شارەکانمان دەدەین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانمان و گەلەکەمان دەکەین".

ناسنامەی شەهیدان

ناو و پاشناو: مەروان ئەل مەروان

ناوی دایک: سەعیدە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەلکەسرات، ٢٠٠٢

شوێن و کاتی بەشداربوون:رەقا، ١٥.٠٥.٢٠٢٤

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئەل کەسرات ١٧.١٢.٢٠٢٤

*******

ناو و پاشناو: محەمەد ئەل-حەسەن

ناوی دایک: فاتمە

ناوی باوک:موسا

شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەڵەب، ١٩٧٤

شوێن و کاتی بەشداربوون: ٠٤.١٢.٢٠١٧

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئەل کەسرات ١٧.١٢.٢٠٢٤

******

ناو و پاشناو: عەلی رەمەزان

ناوی دایک: دوحەیە

ناوی باوک: خەلەف

کاتی لەدایکبوون: ٠٥.٠٥.١٩٨٩

شوێن و کاتی بەشداربوون: ٢٨.٠٢.٢٠٢١

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئەل کەسرات ١٧.١٢.٢٠٢٤