ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهید ئاشکراکرا

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە بە مەراسیمێک ناسنامەی شەڕڤانێکی یەپەگەیان ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە کۆبانێ شەهید بووە.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە بە مەراسیمێک ناسنامەی شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەلیان ئاشکرا کرد بە ناوی ئاراس سەیدۆ کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە بەرخۆدانی دژی چەتەکانی داعشدا لە کۆبانێ شەهید بووە.

مەراسیمەکە لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا عەیدە سەمۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کەمپی سەرێکانی لەسەر ناوی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و رایگەیاند کە شەهید ئاراس بۆ پاراستنی خاکی وڵاتەکەی شەهید بووە.

شیار حەسەکە فەرماندە لە ڕیزەکانی هیزەکانی سوریای دیموکراتی(قەسەدە) قسەی کرد و بەڵێنیدا کە بەردەوامی بە ڕێ و ڕێبازی شەهیدان بدەن.

دواتر رۆژدا ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان بڕوانامەی شەهیدی خوێندەوە و ڕادەستی خانەوادەکەی کرد.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

ناو و پاشناو: ئاراس سەیدۆ

ناسناو: رۆستەم جودی

مێژووی بەشداریکردن: ٢٠١٣

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: کۆبانێ، کانونی یەکەمی ٢٠١٤

ف.ق