رێكخراوی پاراستنی منداڵان (Save the Children) له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه كه له سه‌ره‌تای مانگی ئابدا له قامیشلۆ و تل ره‌فعه‌ت له دوو هێرشدا ٢ منداڵ ژیانیان له‌ده‌ستداوه و لانیكه‌م ٥ منداڵیش برینداربوون.
راگه‌یه‌نرا، كه له ١٦ی ئاب له ده‌شتایی كۆبانێ منداڵێك، له ١٩ی ئابدا له شارۆچكه‌ی باب له هێرشێكدا له ناو بازاڕێك شه‌ش منداڵ و هه‌مان رۆژ له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ٤ منداڵی كچ كوژران و ١١ی دیكه‌ش برینداربوون.
رێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه مه‌ده‌نییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له ٢٤ی ئابدا له تل ره‌فعه‌ت دوو منداڵ برینداربوون.
ئه‌و رێكخراوه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "جموجۆڵی زیاتری سه‌ربازی مه‌ترسیه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌زاران منداڵ و بنه‌ماڵه له زێدی خۆیان ئاواره ببن، ئه‌وان بێ په‌ناگه، بێ خۆراك و بێ پاراستن ده‌كات".
رێكخه‌ری ده‌ستوه‌ردانی كاتی له سوریای (Save the Children) بیت رۆ وتی، "له به‌رامبه‌ر زیاتر بوونی توندوتیژی كه ده‌ریده‌خات منداڵان له سوریا هێشتا پارێزراو نین، ئێمه له ترس و نیگه‌رانیداین. ده‌بێت منداڵان دڵنیا بكریچنه‌وه كه له ماڵ، له ماركێت یانیش له كاتی یاری هێرشیان ناكرێته سه‌ر. ١٢ ساڵ دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ دۆخێك كه منداڵان له سوریا رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه ئه‌م راستیه‌یه".
بیت رۆ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی منداڵان له شه‌ڕ بانگه‌وازی راگه‌یاند.
هـ . ب