پێکدادان لە نێو چەتەکان: لە گرێ سپی ٨ چەتە و لە عەفرین ٥ چەتە کوژران

لە گرێ سپیی داگیرکراودا ٨ چەتەی سوڵتان موراد لەلایەن چەتەکانەوە سزادران و کوژران. لە شەڕیشدا لە نێوان گروپە چەتەکاندا لە عەفرین ٥ چەتە کوژراون.

شەڕوپێکدادان لەنێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا ڕوویدا. لە شارۆچکەی سلوکی داگیرکراو لە گرێ سپی ٨ چەتە لەلایەن چەتەکانەوە کوژران.

ناوی چەتە کوژراوەکانی گروپی سوڵتان موراد بریتین لە، خدر ئەحمەد سەلیم، سیتۆف ئەحمەد، عزاوی ئیبراهیم عەواد، عەواد هاشم سەمان، حەمادە، دەمۆش عەلی، عەتاف (ئەبو ئیبرا) و حەمود (ئیسۆکۆب).

لە پێکدادانی نێوان چەتەکان لە عەفرین ٥ چەتە کوژران

ماوەی هەفتەیەکە لە نێوان سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانیدا شەڕێکی سەخت بەڕێوەدەچێت. دوێنێ لە گوندی مەیدانکێ لە ناوچەی شەرای عەفرین لە نێوان چەتەکانی فەیلەقی شام شەڕی سەخت ڕوویدا. لەو شەڕەدا ٥ چەتە کوژران و ژمارەیەک چەتەی دیکەش برینداربوون.

لە پێکدادانەکەدا چەکی قورس بەکارهێنراوە و چەندین گولـلە هاوەنیش بەر ماڵی گوندنشینان کەوتووە.

ژ.ت