بە دیمەن

پەروین بوڵدان: هەوڵەکانی ئێستا گەڕانێکە بەدوای چارەسەریدا

پەروین بوڵدان، لە شاندی ئیمرالی دەم پارتی، ڕایگەیاند کە دەتوانرێت هەوڵەکانی ئێستا وەک گەڕانێک بەدوای چارەسەریدا پێناسە بکرێت و ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە هەموو کەسێک بە وردی لەم هەوڵدانانە نزیک ببنەوە.

پەروین بوڵدان لە شاندی ئیمراڵی دەم پارتی، کە لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ سەردانی ئیمرالی کردووە و لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بەدواوە سەردانی پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی تورکیای کردووە و فیگەن یوکسەکداغ و سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەی سەبارەت بە پرۆسەکە بینیوە، لەگەڵ ژن تیڤی قسەی کرد.

پەروین بوڵدان لە بەرنامەی "ڕۆژی حەوتەم" دا وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووس فیلیز کۆچالی دایەوە و سەبارەت بە پرسیاری "مرۆڤ دەتوانێ چ ناوێک لە پرۆسەکە بنێت ؟" وتی:

"پێش هەموو شتێک سڵاو لە هەموو بینەرانی یەکەمین کەناڵی تەلەفزیۆنی ژنان، ژن تیڤی دەکەم. هەست بە خۆشحاڵییەکی زۆر دەکەم کە بەشداریم لەم کەناڵەدا کردووە. ئێمە بە پرۆسەیەکی گرنگدا تێدەپەڕین. بەڕای من، هێشتا زۆر زووە کە کۆبوونەوەکانی ئێستا بە پرۆسەیەک کە لە ئارادایە ناوی لێ بنین. بەڵام دەتوانین وەک گەڕانێک بەدوای چارەسەریدا پێناسەی بکەین.

کاتێک چووینە ئیمرالی، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانی وەک ناوەندی چارەسەری پرۆسەکە دەستنیشان کرد. بۆیە ئێمەش لەسەر ئەو بنەمایە پەیوەندییەکانمان دەست پێکرد و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی حیزبەکاندا کە لە پەرلەماندا بوونیان هەیە کۆبووینەوە. دەتوانم بڵێم کۆبوونەوەکانمان کۆتایی هاتووە، لە هەموو کۆبوونەوەکاندا سەرنج، ڕەخنە و پێشنیاری بەنرخ خرانەڕوو. هەروەک بەڵێنماندا بوو ڕۆژی هەینی بەلێدوانێکی گشتی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکان رادەگەیەنین. دواتر بۆ ئەوەی بچینەوە بۆ ئیمرالی و کۆبوونەوەی دووەم ئەنجام بدەین، داواکاری پێشکەش دەکەین."

سەبارەت بە پرسیاری 'بۆچی هەمووان دەبێت بە وریایی و ئەرێنیەوە لە پرسەکە نزیک ببنەوە'، پەروین بوڵدان بۆچوونی خۆی بەم شێوەیە هێنایە زمان: "گرنگە هەمووان بە وریایی و هۆشیارییەوە لە دۆخەکە نزیک ببنەوە. ئەمە بۆ هەردوولا گونجاوە. بۆ بەڕێز ئۆجالان و دەسەڵاتیش بەهەمان شێوە، چونکە هیچ کام لە ئێمە نازانین لە کۆبوونەوەی دووەم و سێیەمدا چی ڕوودەدات هەموومان بەدواداچوون دکەین و دەبینین کە چی دەبێت.

ئێستا من لەگەڵ یەکەم تەلەفزیۆنی ژنان قسە دەکەم. حەز دەکەم لەم دەرفەتەدا ئەوە ڕابگەیەنم؛ بەڕێز ئۆجالان لە دووهەمین دیداریدا سەبارەت بە ژنان و گەنجان قسە دەکات. پەیامێکی گرنگی بۆ هەموویان دەدات. بؤیە من لە دیداری یەکەمدا سڵاوی بزووتنەوەی ژنان و گەنجانم پێ گەیاند. هەروەها بەڕێزیان وتی: "لە کۆبوونەوەی دووەمدا وڵامی سڵاوەکانیان دەنێرمەوە."