دەستەی وزەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە لێکەوتەکانی ڕوخانی بەنداوی تشرین بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە، بە ڕاگەیاندراوێک هۆشداری دا.
دەستەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٤٠ ڕۆژە بەنداوی تشرین تۆپباران و بۆردوومان دەکات. لە بەرانبەردا هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و یەکینەکانی پاراسینی ژن (یەپەژە) بەرخۆدانێکی مێژووی بەڕێوەدەبەن. دەستەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە هەرچەندە بانگەواز لە ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی، خاچی سوور و یوسنسێف کراوەکە کە دەستوەردان بکەن و بەنداوەکە لە هێرش بپارێزن، بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانی بۆ سەر بەنداوەکە بەردەوامە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی دەستەدا ئاماژە بەوەکراوە بۆ ئەوەی کارەبا نەبڕێت جارێکی دیکە بانگەواز لە دامەزراوە پەیوەندیی دارەکان دەکەین کە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن، سەردانەکانیان زیاتر بکەن، بەهۆی ئەوەی زیانی بە ژێرخانی بەنداوەکە گەیاندووە دەبێت چارەسەربکرێت.
لە کۆتاییدا دەستە هۆشدارییدا کە ئەگەر هێرشەکان لەسەر بەنداوی تشرین بەردەوام بێت ئەوا لێکەوتەی ژینگەی و کارەساتیی مرۆی بەداوە دێت.