لە حەسەکە و دەرباسییە گەل لە دژی هێرشەکان ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە

لە یەککاتدا خەڵکی حەسەکە و دەرباسییە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان لەسەر خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرین شەرمەزار کرد و سڵاوییان لە بەرخۆدانی قەسەدە کرد.

گەلی حەسەکە، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر خەڵکی مەدەنی کە لە بەنداوی تشرین، کە دەستیان بە ئێشکگری کردووە، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا و شەرمەزاریان کرد.

ئەمڕۆ لەسەر بانگەوازی پەیەدە، بە هەزاران هاوڵاتی شاری حەسەکە، ڕژانە سەر شەقامەکان لە دژی بەئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی ئێشکگری سەر بەنداوی تشرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە و بە ڕێپێوانێکی جەماوەریی هیرشەکانیان شەرمەزار کرد.

ڕێپێوانەکە لە چوارڕیانی ئیتفایی لە گەڕەکی تل هەجەر دەستی پێ کرد و هەتا دێر ئاسوور بەردەوام بوو، گەل ئاڵای قەسەدە و یەپەژەیان بەرز کردەوە و درووشمی 'بژی بەرخۆدانی قەسەدە' و 'نا بۆ بێدەنگی ڕای نێونەتەوەیی" دەوتەوە.

لە دێر ئاسوور وەستان و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا و تێیدا، ئەندامی ئەنجوومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە، فاتمە عەلی قسەی کرد و وتی: لەپێناو ئەوەی گەلی ناوچەکە بە ئاشتیی و ئارامی و ئاسایش بژین قەسەدە لە بەناوی تشرین داستانی قارەمانێتی تۆمار دەکات.

هەروەها جەختی کردەوە، قەسەدە بە فیداکارییەکی مەزن داعشیان لەناوبرد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناتوانن کۆتایی بە قەسەدە بهێنن و هەوڵدانەکانیان بێ ئەنجام دەبێت.

هەروەها لە کۆتاییشدا بانگەوازیان لە هەموو گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، بۆ پشتیوانی قەسەدە و تێکشکاندنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک خۆیان بگەیەننە هەرێمەکانی بەرخۆدان.

دەرباسییە

ئەنجومەنی شاری دەرباسییەی سەربە کانتۆنی فرات لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەن نومان عەربۆ لە پێش بینای ئەنجومەن خوێندرایەوە و ئاماژە بەوەکرا دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات.

عەرەبۆ لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد لەبەرانبەر هێرشەکاندا بە ئەرکی خۆیان هەستن. هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە گەل کرا پشتگیری بدەنە بەرخۆدانی قەسەدە.