قه‌سه‌ده رایگه‌یاند كه شه‌ڕڤانێكیان له دربێسی شه‌هید بووه
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، له هێرشێكی ئاسمانی درۆنی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا شه‌ڕڤانێكیان به ناوی محه‌مه‌د ئایدن (رۆژڤان) شه‌هید بووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، له هێرشێكی ئاسمانی درۆنی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا شه‌ڕڤانێكیان به ناوی محه‌مه‌د ئایدن (رۆژڤان) شه‌هید بووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نراوێكی بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه، تیایدا یادی شه‌هید محه‌مه‌د ئایدن (رۆژڤان)ی كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، "ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ینه شه‌هید رۆژڤان كه تۆڵه‌ی بكه‌ینه‌وه. ئه‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌شمان بارته‌قای گیانبازی و قاره‌مانێتی ئه‌و گه‌وره ده‌بێت".
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه له‌ناو ببات، كه له سایه‌ی گیانبازی شه‌هیدان به‌ده‌ستهێنراون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمه‌كه و هه‌موو جۆره چه‌كێك و له‌وانه‌ش چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارده‌هێنێت.
قه‌سه‌ه ئاشكرای كردووه كه ٩ی نیسان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كداری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری له دربێسی كردوه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا هاوڕێیان محه‌مه‌د ئایدن (رۆژڤان شه‌هید بووه.
قه‌سه‌ده له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیده كردووه و به‌ڵێنی درێژه‌پێدان به تێكۆشان تا هێنانه‌دی ئامانجی شه‌هیدانی داوه.
ناسنامه‌ی شه‌هید به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: رۆژڤان وان
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د ئایدن
ناوی دایك: فاتمه
ناوی باوك: قوتبه‌دین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دربێسی ٩ی نیسانی ٢٠٢٢
هـ . ب