قەسەدە: بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک راست نین

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) رایگەیاند، بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک کە دەڵێت ١١ شەهید بوون راست نین.

قەسەدە لەمبارەیەوە تویتێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"بانگەشەکانی وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دەڵێت، 'رۆژی ١٨ی کانونی یەکەم ٧ و رۆژی ٢٠ی کانونی یەکەم ٤ شەڕڤانمان شەهید بوون' دوورن لە راستیەوە. هیچ جموجووڵێکی هێزەکانمان لەم ناوچەیەیی کە باسکراوە نییە. بانگەشەکان لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدایە."

ف.ق