قەسەدە بەرپەرچی هێرشێکی دایەوە

شەڕڤانانی قەسەدە بەرپەرچی هەوڵدانی چەکدارانی بەرگری نیشتیمانی 'دیفاع ئەلوەتەنی'یان داوەتەوە کە ویستوویانە بێنە ناو شارۆچکەی باخۆزەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک (قەسەدە) دەربارەی هەوڵی چەکدارانی دیفاع وەتەنی کە ویستویانە بێنە ناو شارۆچکەی باخۆزەوە، لەسەر ماڵپەڕی هەژماری خۆی 'تیلگرام' ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دەستنیشانکراوە، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور بەرپەرچی هەوڵدانی چەکدرانی 'دیفاع ئەلوەتەنی' سەر بە حکومەتی شامیان داوەتەوە کە ویستوویان بێنە ناو شارۆچکەی باخۆزەوە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ڕوداوەدا شەڕ لە نێوان شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور و چەتەکاندا کەوتووتەوە. لە ئەنجامدا ژمارەیەک چەتە کوژراون، تەرمی ٢ لە چەتەکان و کۆمەڵێک چەک کەوتووەتە دەستی هێزەکانمان."