قەسەدە: داگیرکەران ٤٦ گوندیان بۆردومان کرد

قەسەدە رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٣ی کانونی یەکەم ٤٦ گوندیان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٣ی کانونی یەکەمدا بڵاوکردەوە.

ئامارەکە بەم شێوەیەیە:

"هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا چواردە رۆژە بەردەوامە. داگیرکەران لە دێرک تاوەکو شەهبا هێرش دەکەن و دوێنێ زیاتر لە ٤٦ گوند تۆپباران کران.

ئەنجامی هێرشی داگیرکەری لە کۆتایی ٢ی کانونی یەکەم و رۆژی ٣ی کانونی یەکەم بەم شێوەیەیە:

٢ی کانونی یەکەم؛

هەرێمی جزیر؛

تەل تەمر؛

گوندەکانی ئوم ئەلکێف و گۆزەلی ٥ جار بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

هەرێمی فورات؛

کۆبانێ؛

گوندەکانی زۆرمەخار، چارخلی، کۆران و شاروچکەی شیوخ بە ئۆبۆس، ٥ جار بە هاوەن تۆپبارانکران.

گرێ سپی؛

گوندەکانی کۆر حەسەن، بیر کێتک، سلێبی، ئەڤدۆکی، شۆربەنیسک و مەعلەک بە ئۆبۆس و هاوەن و تانک تۆپبارانکران.

منبج؛

گوندەکانی ئوم یەلعەدەسە و عەون دادات ٥ جار بە هاوەن تۆپبارانکران.

تروازیە؛

دەورەبەری شاروچکەی ئەلکەنتەری بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

٣ی کانونی یەکەم؛

هەرێمی فورات؛

گوندەکاانی بێنێ، سۆخانەک، مەیاس، تاتماراش، مەرەناز، شەوارقا، خیوان، مەدیون، هربلێ، ساموقا، تەل مادیق، منخ، عەین دەقنە، بێلونیە، شێخ عیسا و شاروچکەی تەل رەفحەت ٣٩ جار بە ئۆبۆس، ٢٠ جار بە هاوەن تۆپبارانکران.

هەرێمی جزیر؛

تەل تەمر؛

گوندەکانی تەل لەبەن، تەل تەویڵ و گۆزەلی بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکران.

لە گوندی ئەل موجیبرا گولە تۆپێک کە نەتەقیبوو، تەقیەوە و ٤ منداڵ بریندار بوون.

عامودێ؛

درۆنەکان لە نزیک گوندی رایای عامودێ ئۆتۆمبێڵێکیان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ شەڕڤان شەهید بوون.

زرگان؛

گوندی ئەسەدیە، بۆبی و خدرئاوا ١٠ جار بە ئۆبۆس تۆپبارانکران. هەروەها بە دۆشکە گولەبارانکران.

لە بەرانبەر هێرشەکان هێزەکانمان دەستبەجێ وڵامیان دایەوە.

هەرێمی فورات؛

کۆبانێ؛

گوندەکانی کۆران، خربیستان، قەرەمۆخ، جیشان، زۆرمیخار و شاروچکەی شیوخ ١٢ جار بە هاوەن و ١١ جار بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

گرێ سپی؛

گوندەکانی سەیدا، خالدیە، دبس، مەعالیک، ئیبراهیم کوردی، ئەبو نەیتۆنا، جەدیدا و ریگەی ئێم ٤ بە هاوەن تۆپبارانکران.

عەین عیسا؛

گوندی ئەلسوێدە و دەوروبەری کۆگاکانی شەرگراک ٨ جار بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

منبج؛

گوندەکانی کۆرحەیوک، عەون دادات و هۆشەریە ٥ جار بە هاوەن، ٢ جار بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

تروازیە؛

دەوروبەری شاروچکەی ئەلکەنتەری بە ئۆبۆس تۆپبارانکران."

ف.ق