قەسەدە: داعش و تورکیا هاوکات هێرش دەکەن

لە شاروچکەی دەشیشی حەسەکە چەتەکانی داعش بە ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو هێرشیان ئەنجامدا. قەسەدە ئۆتۆمبێڵەکەی بێکاریگەر کرد و لەمبارەیەوە راگەیەنراوی بڵاوکردەوە و وتی، "داعش و دەوڵەتی تورک هاوکات هێرش دەکەن."

ناوەنی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەبارەی بێکاریگەرکردنی ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هێزەکانمان هێرشەکەیان پوچەڵکردەوە

قەسەدە رایگەیاند، ٢٢ی کانونی یەکەم یەکینەیەکی تایبەتی قەسەدە ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراوی داعشیان لە شاروچکەی دەشیشێ بێکاریگەر کردووە و وتی، " ئامانجی چەتەکان ئەوە بوو کە ئۆتۆمبێڵەکە لە حەسەکە بتەقێننەوە، بەڵام هێرشەکە پوچەڵکرایەوە لەلایەن هێزەکانمانەوە."

'گەلەکەمان لە هەموو هێرشێک دەپارێزین'

قەسەدە ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانی داعشیان بۆ سەر هەرێمەکە پوچەڵ کردووەتەوە و وتی، " چەتەکانی داعش و دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوکات هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. بەڵام هێزەکانمان ئامادەن و لە بەرانبەر هێرشەکان دەوەستنەوە و گەلەکەیان لە مەترسی دەپارێزن."

ف.ق