ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٥ی کانونی یەکەمدا بۆسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛
"تۆپ و تانکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تاوەکو ئێستاش تۆپباران دەکات و لە هێرشەکاندا ماڵ و موڵکی کشتوکاڵی و خانوبەرەی خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج. لە زرگان، شەهبا و کۆبانێ چەندین ماڵ و موڵک و دەزگا خزمەتگەزاریەکانی هاوڵاتیانی وێران کراون.
ئەمجامی هێرشئ داگیرکەری لە کاتژمێرەکانی ٤ی کانونی یەکەم و رۆژی ٥ی کانونی یەکەم بەم شێوەیەیە؛
٤ی کانونی یەکەم
١-هەرێمی جزیر
تەل تەمر؛ گوندەکانی تەل لەبەن، گۆزەلی و کۆگاکانی ئوم کێف بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکران و بە دۆشکە گولەبارانکران.
زرگان؛ گوندی بۆبی، دادا عەبدال، محەرمەلا و شاروچکەی زرگان ٣١ جار بە هاوەن تۆپباران کراون و بە دۆشکە گولەبارانکراون. لە بەرامبەر هێرشەکان هێزەکانمان وڵامیان دایەوە.
٢-هەرێمی فورات؛
گرێ سپی؛ گوندەکانی کۆر حەسەن، بیر کینپ، ئەریدا و سلێبی ٢ جار بە ئۆبۆس، ٤ جار بە هاوەن تۆپباران کراون و بە دۆشکە گولەباران کران.
عەین عیسا؛ رۆژهەڵاتی شاروچکەکە بە دۆشکە گولەباران کران و تۆپباران کرا.
٥ی کانونی یەکەم؛
١-هەرێمی عەفرین؛ گوندی شێخ هیلال، هربل، ساموقا، منخ، شێخ عیسا، کەفەر نایا، بەنداوی شەهبا، کەفەر گارێس، بێنێ، سۆخانەک، عاقیب، مەیاس، شێوارخا، مالکیە، ئیرشادیە و شاروچکەی تەل رەفعەت، ٣٣ جار بە ئۆبۆس، ٣٠ جار بە هاوەن تۆپبارانکران.
درۆنەکان گوندی عەین دەقنەیان بۆردومان کرد.
٢-هەرێمی جزیر؛
تەل تەمر؛ گوندەکانی ئوم کێف، تەل لەبەن، گۆزەلی، شێخ عەلی و کۆگاکانی ئوم ئەلکێف بە ئۆبۆس تۆپباران کران و بە دۆشکە گولەباران کران.
٢- هەرێمی فورات؛
کۆبانێ؛ گوندەکانی زۆرمەخار، چارقلی، کۆران، خەربستان، جیشان، خانێ، قەرەمۆخ و شاروچکەی شیوخ بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران کران.
گرێ سپی؛ گوندەکانی تەل خان، دوبیس، ئەبو سرا، کۆر حەسەن، سەیدا، زەنوبیێ و ریگەی ئێم ٤، ٢ جار بە هاوەن تۆپباران کراون.
منبج؛ گوندەکانی کۆرحەیوک و ئەلکاوکلی ٧ جار بە ئۆبۆس تۆپباران کران."
ف.ق