قەسەدە: دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر عەین عیسا و گرێ سپی
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە رایگەیاند، لەم دواییانەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا و گوندەکانی گرێ سپی زیادیان کردووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە رایگەیاند، لەم دواییانەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا و گوندەکانی گرێ سپی زیادیان کردووە.
قەسەدە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:
"لەم ماوەیەی دواییدا تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هێڵی عەین عیسا و گوندەکانی گرێ سپی زیادی کردووە. بە تایبەتی لە ماوەی ٣ رۆژی دواییدا ناوەندی عەین عیسا و دەوروبەری بە قوڕسی تۆپبارانکران. لە تۆپبارانەکاندا گەلی هەرێمەکە دەکرێتە ئامانج. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا ٢ منداڵ برینداربوون.
هەروەها لە هێڵی گوندی مالکیە جووڵە و ئامادەکاری چەتەکان زیادی کردووە. چەتە داگیرکەران لە ٢ کیلۆمەتری نزیک رێگای ئێم٤ی نێودەوڵەتی ئامادەکاری بۆ هێرش دەکەن."
ف.ق