قەسەدە: دەوڵەتی تورک لە ٢٤ کاتژمێردا ٧٠ گوند و شارۆچکەی بۆردومان کردووە

ناوەندی چاپەمەندی قەسەدەرایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١ی کانونی یەکەمدا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا نزیکەی ٧٠ گوند و شارۆچکە بۆردومان کراون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە راگەیەندراوێک ئاماری ١ی کانونی یەکەمی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە دژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەم بابەتانە ئاماژەیان پێکراوە:

"لە رۆژی ١٢هەمینی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا نزیکەی ٧٠ گوند و شارۆچکە بە چەکی قورس و تانک بۆردومان کراون. هەروەها مزگەوتی گوندی تروازیە بە تۆپی تانک کرایە ئامانج و روخا.

هەرێمەکانی عەفرین و شەهبا

٤٠ جار بە چەکی قورس و ١٠ جار بە تانک، بە هاوەن و دۆشکا گوندەکانی مەدیق، شێخ عیسا، بێنێ، مەیاسێ، سۆخانکێ، شێورئاغا، تات مەرەش تۆپباران کران.

هەرێمی جزیر

تل تەمر

١٠ جار گوندەکانی تل ئەلبان، خێر و گۆزەلیە بە چەکی قورس و دۆشکا بۆردومان کران.

زرگان

٣٤ جار گوندەکانی بۆبی، دادا عەبدال، موهەرمەل و زرگان بە چەکی قورس و گەلـلەی هاوەن بۆردومان کران.

هەرێمی فرات

٦جاربە چەکی قورس و ٦ جاریش بە هاوەن گوندەکانی کۆران، خراب بیسان، جەیسان، زۆرمەخار، چارقلح و زیارە بۆردومان کران.

گرێ سپی

بە چەکی قورس، دۆشکا و نیشانشکێن گوندەکانی خربەت ئەلبەقەر، هۆشان، هۆر حەسەن، سەلیبی و کۆگاکانی قزەلی بۆردومان کران.

تروازیە

شارۆچکەی کەنتەرێ ٤ جار بە چەکی قورس کرایە ئامانج.

ئاماری ١ی کانونی یەکەمی٢٠٢٢:

هەرێمەکانی عەفرین و شەهبا

٣٥ جار بە چەکی قورس، هاوەن و دۆشکا گوندەکانی هربل، شێخ عیسا، بێلونیە، سامۆقا، مەرەناز، مالکیە، شێورئاغا، ئیرشادیە، ئەلقەمیە، سۆخانکێ و بێنێ بۆردومان کران.

هەرێمی جزیر

تل تەمر

گوندی گۆزەلیە بە چەکی قورس بۆردومان کران

زرگان

٥٧ جار بە چەکی قورس و گولـلەی هاوەن گوندەکانی رەبیعات، تل وەرد، موهەرمل، بۆبی، دادا عەبدال، ئەسەدیە و زرگان بۆردومان کران. هێزەکانیشمان وەڵامی بۆردومانەکەیان دایەوە.

هەرێمی فرات

کۆبانێ

بە گولـلەی هاوەن گوندەکانی بیسان و چارقل بۆردومان کران.

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو گوندی کۆرانی بۆردومان کرد.

گرێ سپی

بە چەکی قورس و گولڵەی هاوەن گوندەکانی دبس، جدەینا، ئەبو سرا، خان، کۆر حەسەن، سەوان، سەلیبی و رێگای ئێم فۆر بۆردومان کران. هێزەکانمان بەرپەرجی تۆپبارانەکەیان دایەوە.

منبج

٤ جار بە گولـلەی هاوەن و ٢ جارانیس بە چەکی قورس گوندەکانی عەون دادات، هۆشەریە و کرهیوک بۆردومان کران.

تروازیە

٢٧ جار بە چەکی قورس شارۆچکەی تروازیە و فەوار کرانە ئامانج، هەروەها مزگەوتی تروازیەش کرایە ئامنج و مزگەوتەکە رووخا.

هێزەکانمان بەرپەرچی تۆپبارانەکانیاندایەوە".

هـ . ب