قەسەدە دەوڵەتی تورکی بە درۆخستەوە
قەسەدە ڕایگەیاند کە بانگەشەی وەزارەتی بەرگری تورکیا دەربارەی شەهید بوونی ٧ شەڕڤانی ئەوان دوورە لە ڕاستی ولە چوارچێوەی شەڕی دەروونیدایە.
قەسەدە ڕایگەیاند کە بانگەشەی وەزارەتی بەرگری تورکیا دەربارەی شەهید بوونی ٧ شەڕڤانی ئەوان دوورە لە ڕاستی ولە چوارچێوەی شەڕی دەروونیدایە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی قەسەدە دەربارەی بانگەشەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ڕاگەیەنراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە.
قەسەدە دەربارەی ئەم بابەتە ڕایگەیاند:
" لە ڕۆژەکانی ٤، ٥، ٧ی ئادار لەلایەن وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر پەیجی فەرمی خۆیاندا لەهەرێمەکە بەناوی (قەلغانی فورات) هەندێک هەواڵیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە ٧ شەڕڤانی ئێمەیان شەهید خستووە، دوورە لە راستی. هەروەها دەلێن ئۆتۆمبێلێکی بۆمرێژکراویان پووچەڵکردووەتەوە. ئەو ڕووداوانەی کە دەزگەی پڕۆپاگەندای تورک بڵاوی دەکاتەوە هیچ ڕاستییەکی تێدانییە و درۆیە.
سوپای داگیرکەری تورک دەخوازێت بەو هەواڵانە ڕەوایی بداتە هێرشەکانی بۆسەرهەرێمەکە. دەبێت گەلی ئێمە و ڕایی گشتی باوەڕ بەو هەواڵانە نەکەن."
ک-ش