قەسەدە گورزی لە بنکەی دەوڵەتی تورک وەشاند
قەسەدە ڕایگەیاند هێزەکانیان چالاکییەکیان ئەنجامداوە دژی بنکەیەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ناوی "مەزرەعە" لە گوندەواری عەین عیسا.
قەسەدە ڕایگەیاند هێزەکانیان چالاکییەکیان ئەنجامداوە دژی بنکەیەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ناوی "مەزرەعە" لە گوندەواری عەین عیسا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، ١١ ی تشرینی یەکەم دژی بنکەی مەزرەعەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەین عیسا چالاکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە بەم جۆرەیە:
"لە ١١ ی تشرینی یەکەم هێزەکانمان دژی بنکەیەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ناوی "مەزرەعە" لە گوندەواری عەین عیسا چالاکی ئەنجامدا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێزەکانی داگیرکەر نەزانراوە. بەڵام هێزەکانمان گورزی مسۆگەری وەشاند لە تانک و ئۆتۆمبیلی سەربازی داگیرکەران، داگیرکەران کشاندیانەوە بۆ نێو بنکەکەی خۆیان. هاوکات بنکەیەکی سەربازی داگیرکەران و کامێرای چاودێری تێکشکێنرا".