قەسەدە هەوڵێکی هەڵاتن لە کەمپی هۆل پووچەڵ دەکاتەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) هەوڵی هەڵاتنی دوو چەتەی داعش لە کەمپی هۆل پووچەڵ دەکاتەوە، کەسێکی تری تێوەگلاو لە هەوڵەکە دەستگیر دەکات.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) هەوڵی هەڵاتنی دوو چەتەی داعش لە کەمپی هۆل پووچەڵ دەکاتەوە، کەسێکی تری تێوەگلاو لە هەوڵەکە دەستگیر دەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هاتووە تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سەر بە هێزەکانیان توانیان هەوڵێکی هەڵاتنی "دوو چەتەی سەر بە "ئەشبال خەلافە" پووچەڵ بکەنەوە کە ماوەیەک خۆیان حەشاردابوو، هەروەها کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تێوەگلاوە لە هەوڵی هەڵاتنی تیرۆریستەکان".
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "پاش چاودێرییەکی ورد، هێزەکانمان هەڵیانکوتاوەتە سەر حەشارگەی چەتەکانی سەر بە "ئەشبال خەلافە" کە بە ڕەگەزی ئەندەنوسی و تورکستانی بوون، لەگەڵ چەتەیەکی سوری خەڵکی گوندی ئەلکەسارە کە هەوڵی هەڵاتنەکەی ڕێکخستبوو، هەر سێ چەتەکە پاش دەستگیرکردنیان ڕادەستی دەزگا پەیوەندیدارەکان کراون".