قەسەدە جارێکی دیکە دەوڵەتی تورکی بەدۆرخستەوە

ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لەبارەی شەهیدبوونی ١٣ شەڕڤان بەدرۆخستەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لەبارەی راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگری تورک کە وتبووی شەڕڤانان لە هەرێمە داگیرکراوەکان چالاکیان ئەنجامداوە و ١٣ شەڕڤان شەهید بوون، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وتی، " بانگەشەکان راست نین. شەڕڤانانمان لەم ڕۆژانەی دواییدا هیچ چالاکیەکیان ئەنجام نەداوە و هیچ شەڕڤانێکیش شەهید نەبووە."

ناوەندە باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم ماوەیەی دواییدا هێرشەکانی زیاد کردووە، بە تایبەتی لەدژی ناوچەکە و لە کاتێکدا کە جەژنی پاسکالایە و هاوڵاتیانی کریستیان لە گوندەکانی تەل تەمر جەژن پیرۆز دەکەن.

قەسەدە هەروەها باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەم جۆرە بانگەشە درۆییانە دەیەوێت پێشێلکاریەکانی لە بەرانبەر مافەکانی مرۆڤ بشارێتەوە.

ف.ق