قەسەدە: لە هێرشەکاندا شەڕڤانێک شەهید بوو و شەڕڤانێکیش بریندار بوو

قەسەدە لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٣٠ی تشرینی دووەمدا رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر گوند و شارۆچکە تۆپبارانکراون و هیزەکانیان وڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە لە هێرشەکەدا شەڕڤانێک شەهید بووە و شەڕڤانێکیش بریندار بوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە راگەیەندراوێکی لەبارەی ئامارەکانی هێرشی سوپای داگیرکەری تورک لە ٣٠ی تشرینی دووەمدا راگەیاند.

راگەیەنراوی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ١٢ رۆژە بەردەوامە. وەک هەموو جارێک داگیرکەران ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج و هەوڵ دەدات گەل کۆچ بکات.

ئەنجامی هێرشی داگیرکەری لە کاتژمێرەکانی کۆتایی ٢٩ی تشرینی دووەم و رۆژی ٣٠ی تشرینی دووەم بەم شێوەیەیە؛

٢٩ی تشرینی دووەم

هەرێمی فورات؛

تەل تەمر

گوندی ئوم ئەلکێف و تەویلا بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

هەرێمی فورات؛

کۆبانێ

گوندەکانی جیشان، گۆران و خربیستان ٥ جار بە ئۆبۆس تۆپباران کران.

گرێ سپی

گوندەکانی هوشان، سەلیبی و سارۆنج بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکران.

عەین عیسا

رۆژهەڵاتی شارەکە ٣ جار بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

منبج

گوندەکانی تەل حەمام، ئەلمهەسنلی و پردی قەرەقۆزاخ ١١ جار بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

٣٠ی تشرینی دووەم

هەرێمی عەفرین؛

گوندەکانی بێنێ، عاقیب، شەوارقا، مەرەناز، تاتماراش، سۆخانەک، تنیب، ئەلقەمیە، مالکیە، برج قاسێ، مەیاس، ئوم هوش، ئوم قورا، ساموقا، هربل، عەین دەقنە، بێلونیە، شێخ عیسا، سەد شەهبا و شاروچکەی تەل رەفعەت ٨٠ جار بە ئۆبۆس و ٦ جار بە هاوەن تۆپباران کراون.

هەریمی جزیر؛

تەل تەمر

گوندی تەولا، تەل لەبەن، گۆزەلی و ئوم ئەلخێر بە ئۆبۆس تۆپبارانکران

زرگان

گوندی بۆبی، ئەسەدیە، دادا ئەبدال، عەرەب خان، رابعات و شاروچەکی زرگان ٣٥ جار بە ئۆبۆس تۆپبارانکران. لە هێرشەکاندا زیان بەر گوندی عەرەب خان کەوت.

لەبەرانبەر هێرشەکان هێزەکانمان لە کاتی خۆیدا وڵامیان دایەوە.

هەرێمی فورات؛

کۆبانێ

گوندەکانی چارخلی، گۆران و خەربیستان ٢ جار بە ئۆبۆس، جارێک بە هاوەن تۆپبارانکران.

گرێ سپی

گوندەکانی ئەریدا، بیر زنار، کۆر حەسەن، دبس، خربەت بەقەر، جەدیدا، سەیدا، کیتک، هۆشان، سارۆنە، سەلیبی و ریگەی ئێم٤ بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران کران، هەروەها بە دۆشکە گولەبارانکران.

عەین عیسا

رۆژهەڵاتی شارەکە و گوندی حەمام ٤ جار بە ئۆبۆس تۆپبارانکران.

منبج

گوندی قرت وێران بە هاوەن تۆپبارانکران.

'شەڕڤانێک شەهید بوون'

تروازیە

دەوروبەری شاروچکەی کەنتەری بە ئۆبۆس تۆپبارانکران. لە ئەنجامدا شەڕڤانێک شەهید بوو و شەڕڤانێک بریندار بوو."

ف.ق