قەسەدە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرا
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئاماژەی بەوەدا ٣ شەڕڤانیان لە کانتۆنی دێرەزور شەهید بووە.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئاماژەی بەوەدا ٣ شەڕڤانیان لە کانتۆنی دێرەزور شەهید بووە.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدبوونی هەرسێ شەڕڤانیان؛ عەبود ئەلحمادە، ئەنوەر ئەلعلوی و زیاد ئیبراهیمی ڕاگەیاند، کە لە کانتۆنی دێرەزور لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون.
ناوەندنی ڕاگەیاندی قەسەدە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە هەموو کاتێک هێزەکانیان لە دژی تیرۆر دێژە بە تێکۆشانیان دەدن و ئاسایشی هەرێمە ڕزگارکراوەکان دەپارێزێن و هاتووە: "شەڕڤانمان عەلی ئەللگێد (ئەنوەر بەشار ئەلعلوی)، حەجی (زیاد حەسەن ئیبراهیم) و قۆرتای حەسەکە (عەبود مەحمود ئەلحمادە) لە کاتی ڕاپەراندنی ئەرکەکانیاندا لە کاتی جیاوازدا شەهید بوون.
هەرسێ شەڕڤانمان بە رۆحێکی بەرزەوە تێکۆشانیان کرد. لە شەڕ و خەباتەکانیاندا ژیرێتی خۆیان ئیسپاتیکرد کە چەندە پابەندی ڕوانگە و یاساکانی هێزەکانمان بوونە.
سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهیدان دەخوازین و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین بە خوێنی شەهیدانمان وڵاتێکی دوور لە تیرۆر و داگیرکاری ئاوا بکەین."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیاریانە دەربارەی ناسنامەی شەهیدەکان هاتووە:
نانساو: عەلی ئەللگێدی
ناو و پاشناو: ئەنوەر بەشار ئەلعلوی
ناوی دایک: روقیە ئەلتورکی
ناوی باوک: بەشار
شوێن و کاتی لە دایکبوون: دێرەزۆر-قوریە/ ٢٠٠٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرەزور-شینان/ ٢١/٩/٢٠٢١
***
ناسناو: حەجی
ناو و پاشناو: زیاد حەسەن ئیبراهیم
ناوی دایک: نەهلا ئەلعەلی
ناوی باوک: حەسەن
شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەسەکە/ ٢٠٠٥
شوێن و کاتی شەهید بوون: دێرەزور- حەوایج زیبان/ ٢٣/٩/٢٠٢٤
***
ناسناو: قۆرتای حەسەکە
ناو و پاشناو: عەبود مەحمود ئەلحمادە
ناوی دایک: جەمیلە
ناوی باوک: مەحمود
شوێن و کاتی لە دایکبوون: دێرەزور-عەریشە/ ٢٠٠٥
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرەزور-حەوایج زیبان/ ٢٣/٩/٢٠٢٤."