قەسەدە ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بڵاوکردەوە
قەسەدە ئاماری هێرشەکانی دەوڵةتی تورک بۆ سەر عەین عیسا و گرێ سپیی لەم ١٥ ڕۆژەدا بڵاوکردەوە.
قەسەدە ئاماری هێرشەکانی دەوڵةتی تورک بۆ سەر عەین عیسا و گرێ سپیی لەم ١٥ ڕۆژەدا بڵاوکردەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) دوێنێ لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە هێرشی سەر گوندەکانی عەین عیسا و ڕێگای ئێم ٤یان زیاد کردووە.
بەگوێرەی قەسەدە ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتى تورک بەمشێویەن:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕۆژئاوای عەین عیسا بە چەکی قورس گوندەکانی میئلەق، سەیدا، جدیدە، کامپی عەین عیسا و ڕێگای ئێم ٤ ی تۆپباران کرد. نزیکەی ٤٨ هاوەن و تۆپی تانک و تۆپی تۆپخانەکان لە ناوچەکەیان داوە.
هەروەها گوندی مشێرفی لە باکوری شارۆچکەی عەین عیسا ١٣ هێرش هێرشی کرایە سەر و ٦٣ تۆپ لەو گوندە و دەورووبەری دراوە.
ڕۆژی ٩ی نیسان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ئەریدای ڕۆژئاوای گرێ سپیی بە ١٠ گولـلە تۆپ کردە ئامانج و فڕۆکەی چاودێریش بەئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕانەوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەری پێنج جار گوندەکانی ئوم بەرامیل، هوێجە، فاتسا، گازلی و ساکیرۆی لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسای تۆپباران کرد. دەوڵەتی تورک بە ٤٠ تۆپ و دوو بۆمب ناوچەکەى بۆردومانکردووە. هەروەها ڕۆژانەش بە چەکی دۆشکا ناوچەکە گولـلەباران دەکات. ڕۆژی ١٦ی نیسان گوندی گازلی تۆپباران کرا و هاوڵاتییەک بەناوی حەسەن حەمەد ئەلسەلامە لەو بۆردومانەدا برینداربوو".
قەسەدە ئەوەشی بڵاوکردەوە، دەوڵەتی تورک بێدەنگیی هێزە زامنکەرەکان (ڕوسیا، کە بە شەڕی ئۆکرایناوە سەرقاڵە و ئەمریکا) بەکاردەهێنێت و بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکە. هەروەها ڕوسیاش پێکنەهێنانی ئاگربەست لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پشتگوێ دەخات.
ژ.ت