قەسەدە ئاماری تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی لە ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ئاماری تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی لە ساڵی ٢٠٢١دا بڵاوکردەوە و وتی، " هەڵوێستی ڕای گشتی بووەتە هۆی ئەوەی دەوڵەتی تورک پێشێلکاری ئەنجام بدات."

قەسەدە لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبەرانبەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠٢١دا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئامارێکی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.

راگەیەنراوی قەسەدە بەم شێوەیەیە:

"لە ساڵی 2011ەوە تا ئێستا تاوان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی نەوەستاوە. بەتایبەتی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لە دەستی داعش و ئەلنوسرە ڕزگارکراون، کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تاوانی دڕندانەیان ئەنجام داوە. هەڵوێستی نێودەوڵەتی و بەرژەوەندییە سیاسییەکانی دەوڵەتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی و دامەزراوە سەربازیی و هەواڵگرییەکانی دەوڵەتی داگیرکەریش وایکردووە کە تاوان ئەنجام بدرێت.

قڕکردنی بەکۆمەڵ

سەرەڕای ئەوەی بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان، گۆڕینی دیمۆگرافی و دانانی یەک نەتەوە لە جیاتی نەتەوەیەکی دیکە، جێبەجێکردنی فشارەکان لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و کوشتار و ناچارکردنی هاوڵاتیان بۆ کۆچ و دۆخی سەختی ئەمنی و ژیاندا وەک قڕکردنی بەکۆمەڵ ناودەبرێت، بەڵام لە ناوچە داگیرکراوەکاندا وەک عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ئەو پێشێلکاریانە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەنجام دەدرێت کە عەقڵیەتی دوژمنانەی دەوڵەتی تورک پیشان دەدات. لەگەڵ ئەوەشدا جیهان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بێدەنگن. بۆیە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دڕندەیی خۆی زیاتر کردووە و کۆمەڵکوژی زۆر ئەنجام دەدات.

لە ساڵی 2021دا ئاستی تاوانەکان زیادی کرد

لە ساڵی 2021دا تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی ناوچە داگیرکراوەکان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا زیادیان کرد. دەوڵەتی تورک بە بەردەوامی هەوڵی داوە بە هێرشی ئاسمانی و وشکانی و داگیرکاریەکان و بڵاوکردنەوەی سیخوڕەکان دانیشتوان کۆچ پێبکات. بەڵگەی ماددی و مەعنەوی دەستبەجێی ئەو تاوانانەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەنجامیان داوە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەسەلمێنێت و دەگاتە ئاستی تاوانەکانی جەنگ. ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی بێلایەنانە ڕێگە ڕێگە لەوە دەگرێت کە دەوڵەتی تورک ئەو بەڵگانە بشارێتەوە. بەتایبەتی ئەم تاوانەی بەڕوونی ئەنجمیداوە.

هەڵگیرساندنی شەڕ

لە ساڵی 2021دا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەردەوامی هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕ و هاندانی هێزەکانمان داوە کە بەشداری شەڕ بکەن. دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕاستیەکانیان پێچەوانەکردۆتەوە و چەندین هێرشی سەربازی ناڕاستیان ئەنجامداوەوە. هێزەکانی ئێمەیان بەوە تۆمەتبارکردووە کە گوایە هێرشیان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامداوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی چۆڵکردنی ناوچەکە بۆ تیرۆریستان و پاشماوەکانی داعش و ئەلقاعیدە ئەو بانگەشانە ئەنجام دەدات. ئێستا بوونی داعش و گروپە چەتەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکان لای هەموو کەسێک ئاشکرایە.

تاوانی جەنگ لەدژی مرۆڤایەتی

تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژ بە هەرێمەکە چ هێرشی ئاسمانی و چ زەمینی یان بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیان و خەڵکی مەدەنی و بۆردومانکردنی گۆڕستانەکان و شوێنە ئاینییەکان و قوتابخانە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و ڕفاندن و شاردنەوەیان و فشارخستنە سەر خێزانەکان کە بێدەنگ بن، سیاسەتی تەتریککردن و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ تیرۆریستان و سەرچەتەکانی داعش کاری سەرەکی دەوڵەتی تورک بوو لە ٢٠٢١دا.

ئاماری تاوانەکان

ئاماری هێرشی دەوڵەتی تورک و ئەنجامەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دێرک تاوەکو عەفرین و هەرێمەکانی شەهبا بەم شێوەیەیە:

٤٧ هێرشی زەمینی و هەوڵی داگیرکردن.

هەزار و ٣٠٠ هێرش بە چەکی قورس: تۆپهاوێژ و تانک. لە ئەنجامدا ٧ هەزار گولە هاوەن و ئۆبۆس و تانک بەکارهێنراون.

٨٩ هێرش بە درۆن

٥٨ گوند و ٣ شاروچکە: زرگان، عەین عیسا و تەل ڕەفعەت، زۆر دەڤەری شاری قامشلۆ، کۆبانێ، تەل تەمر و چلئاخا بۆردومانکران.

٥٢ رووداوی نیشانشکێنی و ڕێگەنەدان بە خەڵکی مەدەنی کە سەردانی زەویەکانیان بکەن.

٨٩ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون

٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢١ لە هەوڵدانێێکی داگیرکەریدا گروپە تیرۆریستیەکان سەر بە دەوڵەتی تورک، هاوڵاتیەکانیان بە ناوی عەبدولمەجید ئەلوادی ٣٥ ساڵیان لە گوندی دبسی باکوری ڕۆژئاوای عەین عیسا بە ئەشکەنجە شەهید کرد.

لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٣٤ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون

زیاتر لە ٧٠٠ هاوڵاتی مەدەنی عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی ڕفێنراون.

٢٢ شوێنی مێژوویی ڕووخێنران.

هێزەکانی داگیرکەری تورک شکۆی هاوڵاتیانیان شکاند، لە عەفرین گۆڕستانی شەهیدانی مەدەنی و سەربازی تێکدرا و تەرمەکانیان بۆ شوێنێکی دیکە گواستەوە. ماوەیەک پێشتریش گۆڕستانەکانی گوندی مەتینا، قاقزلی، ئاڤێستا خابور لەسەر ڕێگەی گوندی کەفەر شیل تێکدران و بۆ بازاری کڕین و فڕۆشتنی ئاژەڵ گۆڕدران. هەروەها گۆڕستانی شەهیدانی ئاشوری لە گوندی تەل شەنال و گۆڕستانی گوندی تەل جومعە لە تەل تەمر تۆپبارانکران. چەتەکانی ' فەیلەق ئەلڕەحمان'ی تیرۆریست گۆڕستانی شەهیدانی سەرێکانیان تێکدا و کردیان بە بارەگای سەربازی. گروپە تیرۆریستیەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، بۆ گەڕان بەدوای شوێنەواردا گۆڕستانەکانی گرێ سپیان هەڵکۆڵی. هەروەها داگیرکەران راستەوخۆ مزگەوتی شاروچکەی زرگانیان بە ئەنقەست  تۆپباران کرد  و بەشێکیان تێکدا. زۆر هاوڵاتی مەدەنی کە هەڵدەهاتن شەهید بوون. هەروەها خوێندنگای گوندی فاتسای ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا و خوێندنگای گوندی گوزەلی، دردارا، باب ئەلخێر، ئەبوش، تەل جومعە و ئەل کێفی تۆپباران کرد. شارەوانی گوندی دردارا و ئەنجومەنی مەدەنی و زیاتر لە ١٩ ناوەندی کارەبا تۆپباران کران.

لە هەمان کاتدا قەتڵوعامی هاوڵاتیانی مەدەنی، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بنەماڵەی گولۆی پێشەنگ. ئەمانە یەکێکن لە مەترسییەکانی تاوان و لەڕێگەیەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەوڵی تێکدانی ئارامی ناوچەکەی داوە و هەوڵیداوە ترس بخاتە دڵی دانیشتوانەوە کە ڕێگە نەدەن بەشداری لەچالاکیی بنیاتنان و پاراستنی کۆمەڵگەدا بکەن.

لە دژی هێرشە تیرۆریستییەکان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، هێزەکانمان مافی پاراستنی ڕەوا و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ناوچەکەیان بەکارهێنا. لەو چوارچێوەیەدا هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکانی تورکیایان دایەوە. دەیان هەوڵی تیرۆریستی و پێشڕەوی تیرۆریستان تێکشکێنران. بەرامبەر هەموو هێرشەکاندا چ تورکیا یان داعش یان لایەنەکانی تر دووپاتی دەکەینەوە کە پابەندین بە بەها نەتەوەیی و ئەخلاقییەکانی پاراستنی ژیانێکی ئارام بۆ هاوڵاتیان. دووپاتی دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە خەباتی ئازادکردنی ناوچە داگیرکراوەکان و دەرکردنی داگیرکەران.

لە تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢١ماندا لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک و شانەکانی داعشی تیرۆریستا، ١٤٨ شەڕڤان و فەرماندەمان شەهید بوون

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پێشێلکاریەکانی لە  باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە تەنها لە ڕووی سەربازیەوە نایەوێت ئامانجەکانی بەدەست بهێنێت، بەڵکو دەیەوێت بە فشار خستنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی، دیموگرافیای هەرێمەکە بگۆڕێت و خاکی سوریا دابەش بکات. هیچ بیانویەک بۆ ئەو تاوانانە نییە. مافی هیچ لایەنێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی نییە کە بیانوی یاسایی و سیاسی بە داگیرکەری تورک بدات کە هەریمەکانی سوریا بە تایبەتی گرێ سپی، سەرێکانی و عەفرین داگیر بکات. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە بانگەوازی لە لایەنە نێودەوڵەتیەکان، بە تایبەتی وڵاتانی گارانتۆر دەکەین کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەەن، تاوانەکانی تورک بوەستێنن، فشاری لەسەر دروست بکەن لە هەرێمە داگیرکراوەکان بکشێتەوە، گەرەنتی گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ سەر ماڵ و موڵکیان بدەن. هەروەها بانگەوازیمان بۆ ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ ئەوەی کە کۆمیتەیەک پێکبهێنن کە سەربەخۆ بێت و لێکۆلینەوە لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و گروپە تیرۆریستیەکانی سەر بە ئەنقەرە لەدژی دانیشتوانی هەرێمە داگیرکراوەکان بکەن و تاوانباران دادگایی بکەن.

لە هەمانکاتدا بەڵێنمان لەگەڵ گەلەکەمان و هەموو پێکهاتەکان دووبارە دەکەینەوە کە ئامادەین لە پێناو پاراستنی ئەواندا فیداکاری زیاتر بکەین. ڕێگە نادەین کە هێزە تیرۆریستەکان بگەنە مەرامەکانیان کە داگیرکردنی هەرێمەکە، کۆچبەرکردنی خەڵکی ناوچەکەیە، هەروەها بەڵێن دەدەین کە هەموو لایەک لە شانە تیرۆریستیەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بپارێزین.

ف.ق