قەسەدە: ئەمیرێکی مەترسیداری داعش دەستگیرکرا

بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشکرای کرد، کە هێزەکانیان یەکێک لە مەترسیدارترین میرە بەکرێگیراوەکانی داعشیان دەستگیرکردووە و دەڵێت: بەشداری لە چەندین هێرش کردووە بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەتیش کۆبانێ.

فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تویتەری خۆی دەستگیركردنی ئەمیرێكی داعشی ڕاگەیاند، كە بەشداری هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوا و كۆبانێ-ی كردووە.

بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات نوسیویەتی: لەم ڕۆژە پیرۆزەدا هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستگیرکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین میرەکانی داعش ڕادەگەیەنێت، کە بەشداری چەندین هێرشی کردووە، لەوانە هێرشی سەر کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤دا و لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا چەندین کۆمەڵکوژی لە دژی گەلەکەمان ئەنجامداوە.

سەبارەت بە خستەڕووی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو ئەمیری داعش، شامی ئاماژەی بەوەكردووە، دواتر دانپێدانانەکانی بڵاودەكەنەوە.

ف.ق