ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر حەلەب قوربانی لیکەوتەوە

هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە دەورووبەری خوێندنگەیەکی لە شاری حەلەبی سوریا کردە ئامانج، ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە گەڕەکی سوریان لە شاری حەلەب، دەورووبەری خوێندنگەیەک بە ناوی ئیسکەندەرۆن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو شوێنەی کە کراوەتە ئامانج، نزیک بنکەیەکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقە و بە ھۆی ھێرشەکە هەندێک کەس بریندار بوون، بەڵام هێشتا زانیاری ورد لەبارەی زیانەکان نەخراوەتەڕوو.