ساڵەح گەدۆ: ڕۆژەڤی سەرەکی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە
سکرتێری گشتی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردی سوریا ڕایگەیاند پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببێتە ڕۆژەڤی سەرەکی.
سکرتێری گشتی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردی سوریا ڕایگەیاند پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببێتە ڕۆژەڤی سەرەکی.
دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی کە ١٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کرد، سەردانی پارتەکانی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەن.
ئەمڕۆ وتەبێژی دەسپێشخەرییەکە فەرزەند موزنور و ئەندامانی دەسپێشخەرییەکە گوڵستان هیبۆ و عەبدوڵا جەمیل لە قامیشلۆ سەردانی گشتی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردی سوریایان کرد، لەلایەن سکرتێری پارتەکە ساڵەح گەدۆ و عومران سەعیدەوە پێشوازیان لێ کرا.
فەرزەند مونزور تیشکی خستەسەر پێشێلکارییەکانی ئیمراڵی و خەباتەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەویی و گوتی: "دۆزی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، دۆزێکی ئازادی و کوردستانییە، ڕەهەندی جیهانی و سیاسی هەیە".
ساڵەح گەدۆ کە چەند جارێک چاوی بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەوتووە ڕایگەیاند دۆزی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دۆزی پارت و لایەنێک نییە، گوتی: "ئەمە دۆزێکی مرۆڤایەتییە، پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ببێتە ڕۆژەڤی سەرەکی پارتە سیاسییەکان و گەلی کورد. وەک پارتەکەمان ئامادەین بۆ ئەم بابەتە تێکۆشان بەهێزتر بکەین. وەک کەس پەیوەندی تایبەتم لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ هەبوو. لە ساڵانی ١٩٨١ و ١٩٩٨ چاوم پێ کەوت. بەم دواییانە لە تەمموزی ١٩٩٨ پێش ئەوەی لە سوریاوە بچێتە ڕۆما ڕێبەر ئاپۆم بینی. بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئابۆ هەموو پەیوەندییەکانمان دەخەینە کار و دەنگمان دەگەیەنینە جیهان. ئەمە پرسێکی نێونەتەوەییە، پێویستە ببێتە پرسی سەرەکییمان".
سەردانەکانی دەسپێشخەرییەکە سبەینێش بەردەوام دەبێت.