شنەبای گۆڕانکاری لە شۆڕشی ژنی ڕۆژئاوادا -١

شۆڕشی ڕۆژئاوا بە کاریگەرییەکانی ژنەوە ئیلهامێکی گەورەی دا بە کۆمەڵگە، تێکۆشانی ئازادی کرد بە ئاماژەیەک بۆ کۆمەڵگە.

شۆڕشی ڕۆژئاوا کە خۆی لەسەر ئازادی ژن بونیاتناوە بەم شێوەیە بەرەوپێشەوە هەنگاوی ناو و گەورەبوو؛ لە ساڵی ٢٠١٢دا لە کۆبانێ دەستیپێکرد و بە خێرایی گەورەبوو، لە ساڵی ٢٠١٤دا بە داستانی کۆبانێ کە سەرکەوتن بوو بەسەر چەتەکانی داعشدا لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە. ئەم شەپۆلە کە لەسەر پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنەوە گەورەبووە، لەگەڵ خۆیدا بەهاری گەلانی هێنا. شۆڕش کە لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢دا دەستیپێکرد، قۆناغێکی نوێی لە تێکۆشانی ئازادی ژندا دەستپێکرد. لە ناو شۆڕشی ڕۆژئاوادا لە ڕووی ئابووری هەتا هونەر، چاند، تەندروستی... چەندین گۆڕەپانی ژیانی ڕۆڵێکی بەهێزییان گێڕا لە گەوەرەبوونی شۆڕشدا. ژنان لە شۆڕشدا زۆر بە تایبەت بۆ ئازادی تێدەکۆشان، بۆ بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگە بوون بە نمونەیەکی بەهێز و سەرچاوەی سودلێوەرگرتن. شۆڕشی ڕۆژئاوا نەک بە تەنها بۆ ژنان لەهەمانکاتدا بۆ ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵگە بوو بە نمونەی تێکۆشان.

لە بەشی یەکەمی دۆسیەکەماندا هەڵسەنگاندن دەکەین بۆ ڕێکخستنەکانی ژن لە ڕۆژئاوادا.

لە یەکێتی ستارەوە بەرەوو کۆنگرە ستاری ڕێکخستنی ژن

دوای ئەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٧٩دا دەپەڕێتەوە بۆ ناو خاکی سوریا، تێکۆشانی ئازادی کوردستانیش پێ دەنێتە ناو قۆناغێکی نوێوە. ڕێبەر ئاپۆ کە ماوەی زیاتر ٢٠ ساڵ لە سوریادا مایەوە، تۆویی ڕێکخستنی ژنی لە ناو هەموو کوردستاندا چاند. حەقیقەتی کۆمەڵگە و ژنی لەبەرچاوگرت و رێگەی بۆ ڕێکخستنی ژنان کردەوە. میلیتانانی ژن کە بە فکری ئازدی و ڕێکخستنی ژنی ڕیبەر ئاپۆوە بەهێزبوون، ئەزموونی خۆیان پێشکەشی خەڵکی ڕۆژئاوا کرد. خەڵکی ڕۆژئاواش لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥دا بە ناوی یەکێتی ستار ڕێکخستنی خۆی درووستکرد. ئەم ڕێکخستنە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە دەستیپێکرد، دواتر بە تێکۆشانی ژنی کورد و کارەکانی لە ڕۆژئاوادا ئەنجامی بەدەستهێنا. یەکێتی ستار لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥دا لە لایەن کۆمەڵێک شۆڕشگێڕ، تێکۆشەر و دایکانەوە دامەزرێنرا. بەشێوەی شاراوە کاری ڕێکخستنی ژنانی دەکرد. لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بۆ شۆڕشی ژن بنکێکی بەهێزی دانا، بە میراتی ١٢ ساڵەی تێکۆشانییەوە لە ساڵی ٢٠١٦دا بە ناوی کۆنگرە ستارەوە بەردەوامی بە ڕەوایەتی خۆیدا. بە کۆنگرە ستارەوە تێکۆشانەکانی ژنان سنورەکانی تێپەڕەکرد و گەیشت بە هەموو جیهان. لە لوبنان، باشووری کوردستان و وڵاتانی ئەوروپادا نوێنەرایەتی خۆی دامەزراند. ژنانی دیکە لە جیهاندا بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی ژن بوون.

ماڵی ژن بوو بە ناونیشانی چارەسەری

ژنان کە پێشەنگایەتی شۆڕشی ژنانیان لە ئەستۆگرت، ئەو پێشەنگایەتییە تەنها لە گۆڕەپانی سەربازییەوە نەبوو، بەڵکو لە هەموو گۆڕەپانەکانی کۆمەڵگەدا ڕۆڵییان وەرگرت. لە هەر شارێکی باکوور و ڕۆژئاوای سوریادا کە ڕزگار دەکرا، لەسەرەتادا ژنان ڕێکخستنی خۆیان دادەمەزراند. لەم چوارچێوەیەدا لە هەر شار و ناوچەیەکی ڕزگارکراودا ماڵی ژن دادەمەزرێنرا. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١١دا لە قامیشلۆ بە ٣ ژنەوە، لە عامودی بە ٤ ژنەوە، لە ساڵی ٢٠١٢دا لە تربەسپی بە ٨ ژنەوە لە دێریک بە ٨ ژنەوە و لە چلاخا بە ١٥ ژنەوە لە هەریەک لەو شارنەدا ماڵی ژن دامەزرێنرا و لە ٧ کانتۆنەکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕێکخستن، لە ٥٣ ناوەند ماڵی ژن دامەزرێنرا.

بە سوپابوونی ژن: یەپەژە

ژنان کە لەناو یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە)دا بە چەندین گرووپی بچووک لێکترکۆببونەوە و خۆپاراستنیان پێکهێنا. لە هەمانکاتدا بەشداری ناو یەکینەکانی پاراستنی گەل بوون کە لە ساڵی ٢٠١٢دا دامەزرابوو. دوای ئەوەی ژمارەی ژنان لە ناو کاری خۆپارستندا زیادبوو لە جزیر، کۆبانێ و عەفریندا تابووری خۆپاراستنی ژنان دامەزرا. بۆ یەکەمجار لە شوباتی٢٠١٣دا لە ناوچەی جندرێسی عەفرین تابووری شەهید ڕووکەن دامەزرا. ئەم تابوورە لە لایەن شەهید ڕوکسەن عەفرینەوە بە ڕێکخستنکرا. لەگەڵ ئەم تابوورەدا دامەزراندی تابورەکانی خۆسەر دەستیپیکرد.

لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٣دا لە دربێسیە تابووری شەهید بەرچەم، لە ٨ی ئازاری ٢٠١٣دا تابووری شەهید عەدالەت لە قامیشلۆ، لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٣دا تابووری شەهید دجلە لە کۆبانێ و تابووری شەهید زۆزان لە دێرک دامەزرا. ئەم تابوورانە بوون بە زەمینەسازی سوپابوونی ژن لە ڕۆژئاوادا. بەم شێوەیە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٣دا یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) دامەزرا و ژنانی نەتەوەکانی کورد، عەرەب، ئەرمەن و سوریانی بەشداربوون تێیدا. یەپەژە تەنها لە سنوری ڕۆژئاوادا نەمایەوە بەڵکو لە فەرمانی ٢٠١٤ی سەر شەنگال فریایی هاواری خەڵکی شەنگال کەوت و چەتەکانی داعشی تێکشکاند و بەسەدان ژنی ئێزیدی لە ناو دەستی چەتەکانی داعشدا رزگارکرد. یەپەژە ئەزموونەکانی خۆی پێشکەشکی یەکینەکانی ژنی شەنگال (یەژەشە) کرد تاوەکوو ئەو یەکینەیە دامەزرێت.

ئەنجومەنی ژنی سوریا

ئەنجومەنی ژنی سوریا کە لە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٧دا بە بەشداری ٢٠٠ ژن لە تەواوی سوریا، لە مەنجبەج کۆنگرەی دامەزراندی خۆی بەست و لەو کاتەوە بە بەردەوامی لە سەرانسەری سوریادا تێکۆشانی بە ڕێکخستنی ژنان دەکات. لە ٢٠ی گوڵاندا لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب کۆنگرەی دووەمی خۆی بەست و ٢٥٠ ژنی سوری وەک ئەندام بەشداربوون. کارەکانی خۆی لە چوارچێوەی تێکۆشان بۆ سەرلەنوێ دامەزراندن، چارەسەری پرسەکانی سوریا و بونیاتنانی ژیانی یەکسان و ئازاد بەردەوام پێدەکات.

ئەنجومەنی ژنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

ڕێکخستنەکانی ژن کە ماوەی ١٢ ساڵ بە یەکێتی ستار دەستیپێکرد و دواتر بە خەباتەکانی کۆنگرە ستارەوە بەردەوامی هەبوو، لە ڕزگارکردنی چەندین هەرێمدا لە لایەنی سوپای، دیپلۆماسی، چاندی، سیاسی و ئابووریەوە لە ناو کۆمەڵگەدا ڕۆڵی گێڕا. هەموو پارت، دامەزراوەی کۆمەڵگەی مەدەنی، پارتی سیاسی و دامەزراوەی نیشتیمانی لە گۆڕەپانی خۆیدا کاری دەکرد. بە تایبەت دوای ئەوەی گۆڕەپانەکانی ڕەقە، تەبقا، دێرەزور و منبج لە داگیرکاری ڕزگارکران، ئەم گۆڕەپانانە پێویستی بە پێکهێنانی ئەنجومەنێکی هاوبەش هەبوو. بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار ژن و تەڤگەرەکانی هەرێمەکە بە گفتوگۆکردن لەسەر دامەزراندی ئەنجومەنێکی هاوبەشی ژن لە ساڵی ٢٠١٩دا کەوتنە ناو کارکردنەوە و هەنگاوێکی گەورەیان هاویشت. ئەنجومەنی ژنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بنەماگرتنی سێ کاری بنەڕەتی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا دامەزرێنرا. بووە ئەنجومەنی هاوبەشی ٥٢ تەڤگەری ژنانی کورد، عەرەب، سوریان، ئەرمەن، کلدانی، تورکمان و چەرکەسان.

جڤاتی ژنانی زەنوبیا

دوای ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوبووەوە، بۆ گۆڕەپانە ڕزگارکراوەکانی وەک منبج، تەبقا، ڕەقا و دێرەزور گفتوگۆ لەبارەی دامەزراندی رێکخستنی نوێی ژنانەوە کرا. ئەم کارانە کە لەژێر چەتری کۆنگرە ستارەوە بەڕێوەدەبرا لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا گۆڕا بۆ دامەزراندی ژنانی زەنیوبیا. لە هەرێمەکانی وەک ڕەقا، تەبقا، منبج و دێرەزور خۆی بەڕێکخستن کرد و لە سەر بنەمای خۆگەیاندن بە هەموو ژنان لە هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی بە خەباتکرد. لەسەر بنەمای ڕزگارکردنی ژن جڤاتی ژنانی زەنیوبیا لە منبەج، ڕەقا، تەبقا و دێرزور ٤ نوسینگە دامەزرێنرا. ئەم نوسینگانە لە لایەن ٧ دەستەی بەڕێوەبەرییەوە بەڕێوەدەبرا. لە سەر مژارەکانی دادپەروەری، پەرەوەردە، بنەماڵەی شەهیدن، ئابوری، پاراستن، ڕاگەیاندن، تەندروستی، چاند و هونەر ١١ کۆمیتە دامەزرێنرا. ڕۆڵی بنەڕەتی ئەم کۆمیتانە ئەوەیە کە ژنان لە هەرێمە ڕزگارکراوەکاندا بە ڕێکخستن بکات، بەشداری کار بکات و هەموو کەسێک بە رێکخستن و پەرەوەردە بکات. بەم شێوەیە ڕێکخستنی دروستی ژنی لەسەر بنەمای تێکۆشینی ئازادی و  دیموکراسی پێکهێنا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە هەموو کات دەبێتە ئامانجی هێرشەکان، بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی ناوخۆی ژنان، یەکینەکان دامەزرێنران. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژن کە بە ٢ کەسەوە خۆی بەڕێکخستن کرد، لە ١٠ی مژداری ٢٠١٣دا ڕێکخستنی خۆی دەستپێکرد، لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤دا ڕاگەیاندرا. ئەکادیمیایی شەهید هیرا وان کە ئەندامانی ئاسایشی ناوخۆی ژنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێیدا بە پیشەیی دەبوون دەبوون، هەموو ساڵێک سەدان دەچووی هەبوو. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژن کە بۆ مسۆگەرکردنی ئارامی و سیستەم لە ناو کۆمەڵگەدا ڕێوشوێنی دەگرتەبەر و لە پێشلێگرتنی ڕووداوەکاندا ڕۆڵی خۆی دەبینی، لە بەرامبەر توندوتیژی دژ بە ژنان، دەستدرێژی لەسەر منداڵان و توندوتیژی لەناو خێزاندا تێکۆشان، کاری پەرەوەردەی بەڕێوەدەبرد.

بەردەوام دەبێت...