سه‌رباری ئاسته‌نگی جه‌سته‌ییش خاكی خۆی ده‌پارێزێت
محه‌مه‌د ئه‌مینی هه‌په‌جه‌یی، وێڕای ئاسته‌نگیه جه‌سته‌ییه‌كان ماوه‌ی شه‌ش ساڵه خاكی خۆی ده‌پارێزێت. محه‌مه‌د ئه‌مین وتی، "پاراستن بناغه‌ی ژیانه. ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكه".
محه‌مه‌د ئه‌مینی هه‌په‌جه‌یی، وێڕای ئاسته‌نگیه جه‌سته‌ییه‌كان ماوه‌ی شه‌ش ساڵه خاكی خۆی ده‌پارێزێت. محه‌مه‌د ئه‌مین وتی، "پاراستن بناغه‌ی ژیانه. ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكه".
محه‌مه‌د ئه‌مین كه نه‌خۆشی فره‌په‌نجه‌یی هه‌یه، به‌م جۆره قسه‌ی كرد، "ئه‌ركی پاراستن ته‌نیا ئه‌رمی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده/یه‌په‌گه/یه‌په‌ژه نییه. ئێمه‌ش هێنده‌ی ئه‌وان به‌رپرسیارین كه خاكه‌كه‌مان بپارێزین. پێویسته هه‌موو كه‌س له ژێر چه‌تری هه‌په‌جه‌دا خاكی خۆیان بپارێزن".
محه‌مه‌د ئه‌مین كه وێڕای كێشه و ئاسته‌نگی جه‌سته‌یی شه‌ش ساڵه له ژێر چه‌تری هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ری (هه‌په‌جه)دا خاكی خۆی ده‌پارێزێت، باسی له‌وه‌كرد، كه چۆن ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می خۆی هه‌ڵگرتووه و بۆچی به‌شداری ناو هێزه‌كانی خۆپاراستن بووه.
محمه‌د ئه‌مین خه‌ڵكی قامیشلۆ باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و تێكۆشانی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان ناسیوه و به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو، "ساڵانی ١٩٩٠ دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی بڵاوكاوه‌كان كرد، ئێمه‌ش تێكۆشانمان ناسی. ئێمه ئه‌و كاته له واتا و گرنگی تێكۆشان تێگه‌یشتین. شۆڕشی په‌كه‌كه زۆر شتی فێری ئێمه كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌توانین تێ‌بكۆشین، ئێمه قه‌رزاری په‌كه‌كه‌ین".
پاراستن بنه‌ما و بناغه‌ی ژیانه
محه‌مه‌د ئه‌مین له باره‌ی هۆكاری به‌شداری له ناو كاره‌كانی هه‌په‌جه به‌م جۆره دووا: "كاتێك شۆڕشی رۆژئاوا ده‌ستیپێكرد، ئێمه له دیمه‌شق بووین. كاتێك هه‌ستمان پێكرد، گه‌ڕاینه‌وه بۆ خاكی خۆمان. له‌گه‌ڵ شۆڕش وێڕای پاراستنی خاكی خۆمان ئێمه فێری زۆر شت بووین و ئه‌نجامماندا. له كاتی رژێمی به‌عسدا ئێمه ته‌نیا بۆ تێركردنی سكی خۆمان تێده‌كۆشاین، ئێستا ئێمه بنه‌ماڵه، خاك و شاره‌كه‌مان ده‌پارێزین".
محه‌مه‌د ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پاراستن بناغه و بنه‌مای ژیانه و به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو: "پاراستنی له ناو ژیاندا سه‌ره‌كی ترین پرسه. هه‌موو كه‌س ده‌بێت خۆی بپارێزێت. پاراستن ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكه. ئه‌گه‌ر باڵنده هێلانه‌ی خۆی له شوێنێك دروست ده‌كات كه كه‌س ناتوانێت خۆی پێبگه‌یه‌نێت و جوجكه‌كانی خۆی ده‌پارێزێت، ئه‌گه‌ر مار به ژه‌هر خۆی ده‌پارێزێت، پێویسته ئێمه‌ش بتوانین بنه‌ماڵه‌كه‌مان، دراوسێكانمان، خاكه‌كه‌مان بپارێزین".
ره‌نج، ئاره‌زومه‌ندی و گیانبازی
محه‌مه‌د ئه‌مین وتی، "خۆپاراستن په‌یوه‌ندی به جه‌وهه‌ره‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ری مرۆڤه‌كاندایه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ به دروستی تێكۆشه‌ر و بوێر نه‌بێت، ناتوانێت بیكات. كارێكی ئاره‌زومه‌ندانه‌یه. قورسی و دژواری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و كاره نییه كه نه‌توانرێت بكرێت. پێویستی به ره‌نجه".
ئه‌مین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه دۆخی جه‌سته‌یی ئه‌و هه‌رگیز نه‌بووه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده ژیانی و وتی، "من هه‌موو كارێكم كردووه، به‌رگه‌ی ژیانم گرت. گرنگ ئیراده و ویستی ئه‌نجامدانه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت ده‌توانێت هه‌موو شت بكات. من ویستم و ئه‌نجامم دا. من ئه‌مڕۆ چه‌كم هه‌ڵگرتووه و بنه‌ماڵه و خاكه‌كه‌م له خراپی ده‌پارێزم".
'من له‌گه‌ڵ هه‌موو كاس باس له تێكۆشان ده‌كه‌م'
محه‌مه‌د ئه‌مین وتی، هه‌موو كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌كه‌ی له بواری خۆپاراستندا خۆیان په‌روه‌رده كردووه و رایگه‌یاند، "منداڵه‌كانیشم خۆیان و ناسنامه‌كه‌یان ده‌پارێزن. ئه‌مڕۆ ده‌توانن به زمانی خۆیان په‌روه‌رده وه‌ربگرن. ئه‌وانه زۆر گرنگن. له ئه‌نجامی تێكۆشانی گه‌وره به‌ده‌ستهێنراون. ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشه‌كه‌مان هێنده‌ی تر به‌هێز ده‌كه‌ن. من بۆ بنه‌ماڵه و دراوسێكانم باس له گرنگی خۆپاراستن ده‌كه‌م. تا له ده‌ستم بێت ئه‌م تێكۆشانه كه هێزم پێدبه‌خشێت له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س باسی ده‌كه‌م و دابه‌شی ده‌كه‌م".
'به خۆپاراستن كه‌س ناتوانێت به‌رامبه‌رمان بوه‌ستێت'
محه‌مه‌د ئه‌مین داوای له گه‌لانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كرد، كه هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركارییان له‌سه‌ره و وتی،"خۆپاراستن ته‌نیا كاری شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده/یه‌په‌گه/یه‌په‌ژه نییه. ئێمه‌ش هێنده‌ی ئه‌وان له پاراستنی خاكی خۆمان به‌رپرسیارین. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌یكه‌ین ئه‌وه ویژدانی نییه. پێویسته هه‌موو كه‌س سه‌ره‌تا ماڵی خۆی، دواتر دراوسێ و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی بپارێزێت كاتێك ئه‌وه پێكهات ئه‌و كاته كه‌س ناتوانێت به‌رامبه‌رمان بوه‌ستێت. هیچ ئاسته‌نگ و رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م پاراستنی خاكی خۆمان بوونی نییه. پێویسته هه‌موو كه‌س له ژێر سایه‌ی هه‌په‌جه به‌شداری له خۆپاراستندا بكات و خاكی خۆی بپارێزێت".
هـ . ب