'شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ وڵاتانی ڕۆژئاواش شتێکی نوێیە'

خەبات کویەی بەریتانی کە ماوەیەکە لەنێو ریزەکانی شەڕڤانانی ڕۆژئاوادایە وتی، " زۆر گرنگە مرۆڤ بێتە ڕۆژئاوای کوردستان و ببێتە بەشێک لە شۆڕش. تێکۆشان و ژیانی ئێرە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاواش شتێکی نوییە."

خەبات کویە ئەندامی فیرقەی ئینتەرناسیۆنالیستەکانی یەپەگە کە خەڵکی بەریتانیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لە قۆناغی بەر لە چوونی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و بۆچوونی لە دەرەوەی شۆڕش و چاودێریەکانی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

خەبات کە ساڵ و نیوێک بەر لە ئێستا چووەتە رۆژئاوا، لەنێو ریزەکانی فیرقەی ئینتەرناسیۆنالیستەکانی یەپەگەدا جێی خۆی گرتووە.

خەبات رایگەیاند، دوای سەرکەوتنی کۆبانێ ناوی ڕۆژئاوای بیستووە و وتی، " ساڵی ٢٠١٥ کاتێک کۆبانێ لە داعش رزگارکرا، ئەو کاتە ناوی ڕۆژئاوام بیست. سەرەتا هیچ بیرکردنەوەیەکم لەسەر ڕۆژئاوا نەبوو. باسی راستی شۆڕشیان بۆ نەدەکردین. میدیای وڵاتانی ڕۆژئاوا زۆر باسی نەدەکرد کە ئەم شۆڕشە چییە و کوردانی ڕۆژئاوا بۆچی شەڕ دەکەن و کاریگەری و ئیرادەیان چییە."

خەبات ئااماژەی بەوەکرد، بەهۆی دۆستێکیەوە بۆ شەڕی دژی داعش چووەتە ڕۆژئاوا و زانیاری زۆری بەدەستهێناوە و وتی، " بەهۆی هاوڕێیەکم کە بۆ شەڕی دژی داعش هاتبووە ڕەقا و بەشداری لە ریزەکانی یەپەگەدا کردبوو، زانیاریم بەدەست هێنا. لە رێگەی ئەو هاوڕێیەوە زانیم کە لە ڕۆژئاوای کوردستان چی دەگۆزەرێت. گەل سیستمێکی دیموکراتی بنیاتناوە، ژنان بۆ رزگاری تێدەکۆشن و تێکۆشانێکی ئیکۆلۆژی هەیە."

' زەحمەتە لە دەرەوە راستی شۆڕش ببینێت'

خەبات کویە باسی ئەوەی کرد کە زەحمەتە لە دەرەوە راستی شۆڕشی ڕۆژئاوا ببینرێت و وتی، " بۆیەش بۆ ئەوەی بە باشی تێبگەم و بناسم و فێر ببم هاتم بۆ ئێرە. بە هاتنم زۆر شت تێگەیشتم. بۆچوونم لەبارەی شۆڕشەوە بە تەواوی گۆڕا. شێوەی ڕێکخستنی گەلان، هەوڵدانیان بۆ دیاریکردنی چارەنووسیان و تێکۆشانیان بۆ بەها و دەستکەوتەکان، کاریگەریەکی زۆری لەسەر من دروست کرد. جیهانی ڕۆژئاوا ناتوانێت تێبگات کە لێرە چی بنیاتنراوە. لەبەرئەوەی مرۆڤەکانی ئێرە دوارۆژی خۆیان بە گرنگ دەبینن و بۆ دوارۆژی خۆیان داوای مافی دیموکراتی دەکەن."

'ئێمە وەک بەشێک لە شۆڕش قبوڵ دەکرێین'

خەبات کویە راشیگەیاند کە لە سایەی فکری نەتەوەی دیموکراتی، ئینتەرناسیۆنالیستەکان بە بێ جیاوازی خحیان لەنێو تێکۆشاندا لە هەرێمەکەدا دەبینن و وتی، " بۆ من زۆر گرنگە کە ببمە بەشێک لە ژیانی شۆڕش. زۆر هێژایە، لەگەڵ ئەوەی ئێمە ئئینتەرناسیۆنالیستین بەڵام وەک بەشێک لە شۆڕشی ڕۆژئاوا قبوڵمان دەکەن. بە بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتی کۆمەڵگە لە دەوری یەکدی کۆدەبێتەوە و ژیانێکی ئازاد بنیات دەنێت."

' زۆر ئەزموون هەیە کە لە جیهانی ڕۆژئاواش دەکرێت سوودی لێوەربگیرێت'

خەبات کویە داوای لە هەموو کەسێک کە لە نزیکەوە تێکۆشانی شۆڕشی رۆژئاوا تێبگەن و وتی، " بۆ تێگەیشتن لە ئەزموونی ئێرە، بۆ ژیانی جوانی ئێوە بناسرێت، پێویستە بێن و ئێرە ببینن. مرۆڤ لێرە لە زۆر شت تێدەگات و شۆرش بگەیننە وڵاتی خۆیان."

ف.ق