شەڕڤانی یەپەژە ئامارا قامیشلۆ لە بەرەکانی شەڕی تشرینە
ئامارا قامیشلۆ کە لە تشرین لە نێو ڕیزەکانی یەپەژە شەڕ دەکات، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان بوون بە ترس و خوفی چەتەکان و گوتی: "لە ڕۆح و هەڵوێستی گەلەکەمانەوە بوێری وەردەگرین".
ئامارا قامیشلۆ کە لە تشرین لە نێو ڕیزەکانی یەپەژە شەڕ دەکات، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان بوون بە ترس و خوفی چەتەکان و گوتی: "لە ڕۆح و هەڵوێستی گەلەکەمانەوە بوێری وەردەگرین".
لە تشرین شەڕ لە بەرەکان و تونێلەکان بەردەوامە. لەگەڵ شەڕڤانی یەپەژە ئامارا قامیشلۆ لەسەر ژیان و بەشداربوونی قسەی قسەمان کرد. ئامارا قامیشلۆ دەڵێت لەبەر وڵاتپارێزی بنەماڵەکەی لە دەستپێکردنی شۆرشی ڕۆژئاوا لە نێو تێکۆشان جێ دەگرێت. ئامارا ساڵی ٢٠١٩ بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە دەبێت و دەڵێت: "بەشداربوونی من لە یەپەژە هەست و بڕیارێکی زۆر جیاواز بوو، کاتێک کوڕە خالێکم لە نێو ڕیزەکانی قەسەدە شەهید بوو، کاریگەری زۆر لەسەرم دروست کرد. بە دۆخ و ئایدۆلۆژیایی شۆڕشی ڕۆژئاوا باوەڕم هێنا، کە دەبێت بەشداری یەپەژە ببم".
هاوڕێتی لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە
ئامارا قامیشلۆ سەرنجی خستەسەر بەها و گرنگی هەڤاڵێتی و گوتی: "لە نێو ڕیزەکانماندا پەیوەندی هەڤاڵێتی زۆر گرنگە. خاوەنی مانایەکی جیاوازە. شتی زۆر گرنگ بۆ ئێمە هەڤاڵاتییە. دەتوانین بڵێن هێندەی نان و ئاو گرنگە. لە پڕۆسەی شەڕ و بەرخۆداندا هیڵی هەڤاڵێتی هەیە. لە نێوان هاوڕێیانی ژن و پیاودا ڕۆحی هەڤاڵێتی زۆر بەرزە. کاتێک یەکتر دەبینین یان لە گفتوگۆیەکدا، وەک ساڵانێک کە لەگەڵ یەکتردا تێکۆشان دەکەین. ڕۆحێکی بەوجۆرە هەیە".
'بووین بە ترس و خەونی ڕەشی چەتەکان'
وتیشی: "کاتێک مرۆڤ لە بەرەکان دووردەکەوێتەوە هەستێکی قوڵی بۆ دروست دەبێت، پرسی لا دروست دەبێت. لە خۆ پرسینی منیش وەهایە. چی ڕوودەدات، چۆن ڕوودەدات؟ یان ئاستی شەڕ و دوژمنایەتی چۆن دەبێت چونکە ئێمە هێزێکی سەربازیین؟ بەم شێوەیە لەسەر بابەتەکان بیردەکەمەوە، بەڵام پاش ئەوەی هاتمە ئێرە پرسیارەکانم نەما. بەرخۆدانمان نیشانیدا کە هێزێکی بە هێزین. ئێستا بووین بە ترس و خەونی ڕەشی چەتەکان".
ئامارا قامیشلۆ بەمجۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "دەبێت گەلەکەمان و کۆمەڵگەکەمان بزانێت کە هەتاوەکو کۆتایی لە نێو تێکۆشان و بەرخۆدانین و لە شەڕی ئازادیمان بەردەوامین. ئێستا دەزانین کە گەلەکەمان بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێر ڕووی لە بەنداوی تشرین کردوە و بوو بە قەڵغانی زیندو. لە ڕۆح و هەڵوێستی گەلەکەمانەوە هێز وەردەگرین. بەم شێوەیە زیاتر بە هێزدەبین".