سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی مەنبەج بەردا
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی کانتۆنی مەنبەجی ڕۆژئاوا بەردا.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی کانتۆنی مەنبەجی ڕۆژئاوا بەردا.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی ڕاگەیاندنی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج، ئەمڕۆ داگیرکەری تورک ئاگری لە زەوییە کشتوکاڵیەکانی گوندی ئولشلی بەردا، بەهۆیەوە ئاگرەکە گەیشتە گوندی بۆغاز لە گوندەواری ڕۆژئاوای مەنبەج، لە ئەنجامدا سەدان داری زەیتون و دەیان هێکتار بەرهەمی گەنم سووتان.