سوپای تورک و چەتەکانی ئاگریان بەردایە دارستانەکانی عەفرین
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگریان بەردایە دارستانەکانی دەورووبەری چیای حەج حەسنا و گوندی باسلێ و جلبرێ-ی عەفرین.
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگریان بەردایە دارستانەکانی دەورووبەری چیای حەج حەسنا و گوندی باسلێ و جلبرێ-ی عەفرین.
کردەوە دژە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین و هەرێمە داگیرکراوەکان بەردەوامە.
بە پێی هەوالێکی ئاژانسی هاوار کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەری گرتووە، چەتەکانی لیوای سەمەرقەند سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دارشتانەکانی ناوچەی شێی عەفری-یان ئاگرتێبەردا و ئاگرەکە گەیشتووەتە ناوچەی ماباتا و بە درێژایی ٧کم سووتا.
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو، ئاگریان بەردایە دارستانەکانی گوندی باسلی و جلبرێ، ئاگرەکە گەیشتە گوندی بێنێ-ی ناوچەی شێراوا.
سەرچاوەکان باس لە سووتانی ٢ هەزار بن داردەکەن لە رووبەرێکی ٢٠ هەکتاردا.
ئەمە جارێ یەکەم نییە کە چەتەکانی دەوڵەتی تورک ناوچەکە دەسووتێنن، ساڵی پاریش بە دەسیان هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەکەیان سووتاندبوو.
ک-ش