سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین ژینگه قڕ ده‌كه‌ن
سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له ده‌وروبه‌ری گۆلی مه‌یدانكێی شێراوای عه‌فرین ژینگه قڕده‌كه‌ن و دار ده‌بڕنه‌وه.
سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له ده‌وروبه‌ری گۆلی مه‌یدانكێی شێراوای عه‌فرین ژینگه قڕده‌كه‌ن و دار ده‌بڕنه‌وه.
سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین دار ده‌بڕنه‌وه، ئه‌و دارانه ده‌كه‌نه خه‌ڵوز و له بازاڕه‌كانی ناوچه داگیركرااوه‌كان ده‌یفرۆشنه‌وه.
ناوه‌ندی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی سوریا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی دیمه‌نێكی بڵاوكرده‌وه. له‌و دیمه‌نه‌دا دڕنده‌یی چه‌ته‌كانی داگیكه‌ریی تورك له بڕینه‌وه‌ی دار له ده‌وروبه‌ری گۆلی مه‌یدانكێ ده‌بینرێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه داگیركه‌ری تورك داره‌كانی زه‌یتون به پاساوی گه‌وره‌كردنی رێگاكان و دروستكردنی بینای كۆلۆنیالیستی ده‌بڕێته‌وه.
به‌پێی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی عه‌فرین-سوریا داگیركه‌ریی تورك تائێستا لانیكه‌م ٤٤ هه‌زار داری بڕیوه‌ته‌وه و له‌وانه ٣٢ هه‌زاریان داری زه‌یتونه.
هـ . ب