"تاوەکو گەڕانەوەمان بۆ عەفرین بەرخۆدان دەکەین"

کەمئەندامە بەرخۆدێرەکانی سەردەم رایانگەیاند، هێز و ورەی خۆیان لە گەلی خۆیان وەردەگرن و ڕاشیانگەیاند، هەتا گەڕانەوە بۆ عەفرین بەرخۆدان دەکەن.

ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هەموو چەکە قورسەکانی و ٧٢ فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی کردە سەر گوندەکان و قەزاکان و شاری عەفرین. لە دژی ئەو هێرشە داگیرکاریی ژنانی تەمەن ٧ تا ٧٠ ساڵ، مێرە مرۆڤەکانی عەفرین دەستیان بە بەرخۆدانی سەردەم کرد. لەم شەڕەدا چەندین کەس گیانیان بەختکرد و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون

لە ماوەی ٥٨ ڕۆژدا گەلی هەرێمەکە چوونە سەنگەرەکان و لەگەڵ ڕۆڵەکانی یەپەگە و یەپەژەدا بەشدارییان لە بەرخوداندا کرد.

یەکێک لە بەرخۆدێرانی سەردەم شەڕڤان عەفرین نزار عەفرین بوون و لەبارەی ساتەکانی بەرخۆدانی عەفرینەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوان.

شەڕڤان عەفرین خەڵکی ناوچەی ماباتای عەفرینە و لە گوندی قودێ لە شارۆچکەی ڕاجۆ بەشداریی لە شەڕ دا کرد.

شەڕڤان عەفرین ڕایانگەیاند، شەڕ لە شاری عەفرین زۆر قورس بووە و چەندین شەڕڤان شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر برینداربوون و وتی: "دوژمن دەیخواست خاکەکەمان داگیر بکات. ئێمەش لە دژی دوژمن شەڕمان کرد و بەرخۆدانمان کرد. لە کاتی جەنگدا ئێمە  هێز و ورەمان لە گەلەکەمان وەردەگرت، چونکە کاتێک گەل لەپشت ڕۆڵەکانیانەوە بن ئەوا سەرکەوتن مسۆگەرە".

شەڕڤانا عەفرین سەبارەت بە کەمئەندامبوونی خۆی وتی: لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٨دا لە تەقینەوەی بی کەی سی دا لە چاوی چەپەوە  بریندار بووم. دوای ئەوە چووم بۆ ناوچەی جزیری بۆ چارەسەرکردن، دیسانەوە گەڕامەوە، چونکە کەمئەندامبوونەکەم هەرگیز ڕێگەی لێنەگرتم. من ماوەی ٤ ساڵە لەسەر کارەکەى خۆمم و لەگەڵ گەلەکەمدا بەرگری دەکەم. بەرخۆدانی ئێمە بەردەوام دەبێت".

نزار عەفرین خەڵکی شارۆچکەی جندرێسە و لە گوندی یاڵانقۆزی ناوچەی جندرێس برینداربووە.

نزار عەفرین لەبارەی شەڕی عەفرینەوە وتی: "کاتێک بینیمان دەوڵەتی تورک دەیەوێت خاکەکەمان داگیر بکات و هێرشی دڕندانەی کردە سەر گەلەکەمان، بێدەنگ نەبووین و بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەمان چووینە مەیدانەکانی شەڕەوە، چونکە عەفرین خاکێکی پیرۆزە بۆ ئێمە.

لەشەڕی گوندی یاڵانقۆز لە ناوچەى جندرێس چەتەکانی دەوڵەتی تورک ٤ کیلۆمەتر لەئێمە دوور بوون. لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکان دا ٦ هەڤاڵ لە تەنیشتی من دا شەهید بوون. منیش لە هەر دوو چاوم و لە بەشێکی سەرمەوە بریندار بووم. ئەوە ئێستا چاوێکم نابینێت و یەکێک لە چاوەکانم ئاستی بینینی کەبووەتەوە".

نزار عەفرین ڕایگەیاند، هەرچییەک رووبدات و هەر چییەک بێت دەستبەرداری خاکەکەیان نابن و تاوەکو گەڕانەوەیان بۆ عەفرین بەردەوام دەبن لە بەرخۆدانی خۆیان.

ژ.ت