' تاوەکو زانیاری لەسەر رێبەرمان بەدەست نەهێنین، دەست لە چالاکیەکانمان هەڵناگرین'

لە کۆبانێ بە پێشەنگایەتی رێکخستنی کۆنگرەی ستار و یەکێتی ژنانی گەنج، لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێک ئەنجامدرا.

لە کانتۆنی عەفرین بە مەبستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێک ئەنجامدرا. لە رێپێوانەکەدا کە بە پێشەنگایەتی رێکخستنی کۆنگرەی ستار و یەکێکی ژنانی گەنج ئەنجامدرا، بێوەستان دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' وترایەوە و پانکارتی 'گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن" بەرز کرایەوە. رێپێوانەکە لەبەردەم ناوەندی ئەنجومەنی ناوچەی قنێ دەستیپێکرد.

دوای رێپێوانەکە ئەندامی بەڕێوەبەریایەتی ژنانی گەنجی ناوچەی قنێ نەجلا دەرویش باسی لە گۆشەگیری کرد و رایگەیاند، ئامانجی گۆشەگیری قورس، دابڕاندنی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە گەلە و وتی، " نزیکەی ٢٠ مانگە هیچ زانیاریەکمان لەسەر رێبەرتی نییە. هەڵوێستی سی پی تی دەریدەخات کە تاوەکو ئێستا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات بەردەوامە. رێبەر ئاپۆ بۆ هەموو گەلانی ژێردەستە، هیوای ئازادیە. تاوەکو ئێمە زانیاری لەسەر رێبەرمان بەدەست نەهێنین، دەست لە چالاکیەکانمان هەڵناگرین."

ف.ق