تەرمی عەبدولرەحمان خدر شەڕڤانی یەپەگە بەخاکسپێردرا

تەرمی عەبدولرەحمان خدر شەڕڤانی یەپەگە کە بەهۆی نەخۆشیەوە شەهید بوو، بە رێورەسمێک لە گؤڕستانی شەهید دژواری حەسەکە بەخاکسپێردرا.

دانیشتوانی شاری حەسەکە تەرمی عەبدولرەحمان خدر (عەلی حەسەکە) شەڕڤانی یەپەگەیان لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەخاکسپارد کە لە ١٠ی کانونی یەکەمدا بەهۆی جەڵتەی دڵ شەهید ببوو.

لە رێورەسمەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە عەزیز یونس قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید کرد و بەڵێنی بەردەوامیدانی بە رێبازی شەهیداندا.

حەمید حەسەن یەکێک لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی حەسەکە ئاماژەی بە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد و وتی، " دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی هەوڵ دەدات ئیرادەی ئێمە بشکێنێت و لاوازمان بکات، بەڵام ئێمە لەسەر هزر و فەلسەفەی رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان دەڕووین و کەس ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت."

گولچین ئەحمێ ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی حەسەکە ناسنامەی شەهید خوێندەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرد.

تەرمی شەهید عەبدولرەحمان خدر بە دروشم لە گۆڕستانی شەهید دژوار بەخاکسپێردرا.

ف.ق