تەرمی شەهید محەمەد زیاد ئەل غەنام لە دێرەزوور بە خاک سپێردرا
تەرمی محەمەد زیاد ئەل غەنام کە لە ٢٥ ی کانوونی یەکەم لە وەڵامدانەوەی هیرشی داگیرکاری و چەتەکان لە شارۆچکەی دێرحافری ڕۆژهەڵاتی حەلەب شەهیدبوو، لە دێرەزوور بە خاک سپێردرا.
تەرمی محەمەد زیاد ئەل غەنام کە لە ٢٥ ی کانوونی یەکەم لە وەڵامدانەوەی هیرشی داگیرکاری و چەتەکان لە شارۆچکەی دێرحافری ڕۆژهەڵاتی حەلەب شەهیدبوو، لە دێرەزوور بە خاک سپێردرا.
تەرمی شەهید محمەد زیاد ئەل غەنام کە لە ٢٥ ی کانوونی یەکەم لە وەڵامدانەوەی هێرشی داگیرکاری و چەتەکان لە شارۆچکەی دێرحافری ڕۆژهەڵاتی حەلەب شەهیدبوو، لە گۆرستانی شەهید خدر ئەل حەمادی شارۆچکەی ئەبو خەشەبی ڕۆژئاوای دێرەزوور بە خاک سپێردرا. خەڵکی کانتۆنی دێرەزوور، نوێنەران لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی دێرەزوور و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بەشداری مەڕاسیمەکە بوون.
لە مەڕاسیمەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی دێرەزوور ڕەوا ئەل محەمەد قسەی کرد و گوتی: "شەهید محەمەد زیاد ئەل غەنام لە نێو خەڵکدا ناسراو و خۆشەویست بوو".
جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری زیاد ئەل چیلات سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و بەڵێنی درێژە پێدانی ڕێگەی شەهیدانییدا.
ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیای کانتۆنی دێرەزوور سیهام ئەل سڵێمان قسەی کرد و گوتی: "ئەمڕۆ بە شانازییەوە شەهیدەکەمان بە خاک دەسپێرین و یادی ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە بۆ ئاشتی و ئارامی گیانی خۆیان بەخشی."
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.